هەواڵەکان

برینداربوونی ھاوڵاتیەکی بە ھۆی تەقینەوەی مینەوە.


ھاوڵاتیەکی خەڵکی شاری بانە بە ھۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بوو.

پێنجشەممه 25ی بانەمەڕ 2720، ھاوڵەتیەکی خەڵکی بانە بە ناوی محەمەد ساڵەحی کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەھاری رووی لە کوێستانی ھەرمێدۆڵ کردووبوو، بە ھۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە توندی بریندار بووە.

جێگەی ئاماژە بۆ کردنی ساڵانە چەندین هاووڵاتی لە سەر سنوورە دەستکردەکانی رۆژهەڵاتی و باشوورە کوردستان بە هۆی پاشماوەی مینەکانی شەری ئێران و عێراق بریندار دەبن.

 



235بینین‌‌‌
5/14/2020 4:43:33 PM
Print Friendly and PDF
123