هەواڵەکان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كێكی شاری ئیلام.


بە پێ هەواڵەکان دانیشتووانی گەڕەکی پارکی ”خەتی“ی مەیدانی موعەلیمی شاری ئیلام بەهۆی ئەوەیکە شارەداریی و شورای شاری ئیلام داواکارییەکانییان بۆ جێبەجێ ناکەن ناڕەزایەتییان دەربڕیوه‌.

دانیشتوانی ناڕازیی ڕایانگەیاندووە، چەندین جارە بە شێوەی نووسراوە داوایان لە شارەداریی و شورای شاری ئیلامی کردووە پارکی خەتی دروست بکەن، به‌ڵام هەتا ئێستا ئەو داواکارییە جێبەجێ نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌، بەهۆی ئەوەیکە ئەو گەڕەکە ئاسفاڵت نەکراوە و خاکییە لە وەرزی هاوین و بەتایبەتی لە زستاندا کێشەیەکی زۆر بۆ دانیشتووانی ئەو گەڕەکە دروست دەکات. دانیشتووانی ئەو گەڕەکە باس لەوە دەکەن ماوەی دوو ساڵە بەدواداچوونی ئەو کێشەیە دەکەن بەڵام هەتا ئێستا کێشەکانیان چارەسەر نەکراوە.



235بینین‌‌‌
5/16/2020 12:24:49 AM
Print Friendly and PDF
123