هەواڵەکان

ئەمریکا سزای بەسەر 9 کەسایەتی دیکەی ئێرانیدا سەپاند.


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای دارایی بەسەر 9 کەسایەتی دیکەی ئێرانیدا سەپاندووە، کە یەکێک لەوانە وەزیری ناوخۆی ئێران تێدایه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، سزای بەسەر 9 کەسایەتی ئێراندا سەپاندووە، کە لە ناویاندا رەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەی تێدایە.

لیستی سزاکانی ئەمجارەی ئەمریکا، سندوقی هاوکاری هێزی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێرانی گرتووەتەوە، هەروەها گرتووخانەی گەورەی مەرکەزی تەران، وە گرتوخانەی قەرەچک کە ئەویش دەکەوێتە تارانی پایتەختەوە سزا دراون.

هاوكات له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  رایگەیاند، زانیارییان هەیە کە عەبدولڕەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە تشرینی دووەمی 2019دا فەرمانی بە دەزگا ئەمنییەکان کردووە هەڵبکوتنە سەر خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کارە خراپەکانی عەبدولڕەزا رەحمانی گیانلەدەستدانی ئەو هەموو هاووڵاتییە ئێرانییەی لێکەوتەوە، دەشڵێ شانازی بەوەوە دەکەین کە لەسەر کوشتن و سەرکوتکردن لە ئێران دەمانەوێت دادپەروەری رۆڵی خۆی ببینێت.

لای خۆیشه‌وه‌ برایان هۆك به‌رپرسی كاروباری ئێران له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سزاكانی واشنتۆن بۆ سه‌ر تاران كاریگه‌ری ئه‌رێنیان داناوه‌ تواناكانی حكومه‌تی ئێرانیان تێكشكاندووه‌.

دەشڵێت، به‌رپرسانی ئێران دوو رێگه‌یان له‌به‌رده‌مدایه‌ یان بچنه‌ سه‌ر مێزی دانوستان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا، یاخود ئابووری روو له‌ داته‌پین و داڕوخاوی وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

پێشتریش وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر ژمارەیەک کەسایەتی دیکەی ئەو وڵاتەدا سەپاند.

ناوەکان بریتین 

عبدالرضا رحمانی فضلیِ وزیر کشور
حسین اشتری‌فرد، فرمانده ناجا
محمد علی‌نوری‌نژاد، معاون هماهنگ کننده نیروی انتظامی
حمیدرضا اشراق، معاون حقوقی و امور مجلس ناجا
هابیل درویش، مرتبط با بنیاد تعاون ناجا
محسن فتحی‌زاده، رئیس سازمان حفاظت و اطلاعات ناجا
یحیی محمودزاده،معاون طرح و برنامه و بودجه ناجا
حسن شاهورپور، فرمانده سپاه حضرت ولیعصر(عج)
ایوب سلیمانی، جانشین سابق فرمانده ناجا
ندامتگاه مرکزی تهران بزرگ
نیروی انتظامی جمهوری اسلامی ایران
زندان قرچک

 



274بینین‌‌‌
5/21/2020 12:05:25 AM
Print Friendly and PDF
123