هەواڵەکان

کەژوان ئازادیان رەوانەی زیندانی مەریوان کرا.


كەژوان ئازادیان بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی مەریوان کرا.

رۆژی چوارشەممه 7ی جۆزەردان 2720 کوردی ، کەژوان ئازادیان بۆ تێپەڕاندنی سزا بەندکرن  كە لە لایەن دادگای ئێنقلابی رژیمەوە بە سەریدا سەپاوە، ڕەوانەی زیندانی شاری مەریوان كرا.

ناوبراو بەھاری ٢ ساڵ لەوەپێش بە تۆمەتی بانگەشە بۆ ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئێران لە لایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستگیر كرا و دواتر لە دادگای ئێنقلابی ئەو شارە، بە ساڵێك زیندان سزا درا كە ماوەی سزاكەی لە دادگای پێدۆچوونەوەدا بۆ ماوەی ٢ مانگ كورت كرایەوە و لە ئەمڕۆ بەدواوە حوکمەکەی جێبەجێ دەکرێت.



343بینین‌‌‌
5/27/2020 11:02:52 PM
Print Friendly and PDF
123