ئەمەیش دەقی بەیاننامەکەیە
بۆ ڕای گشتی
جەماوەری دلسۆزی کوردستان
ئێمە ئەو حزب و لایەنە سیاسیانەی لەخوارەوە ناومان هاتووە بەتۆندی بڕیاری ڕاگوێزرانی شەش گوندی دەڤەری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوەکانی ( نۆکان ، گاکێ ، ئەشکانی خوارێ ، هەرزنی ، تێیەت و گۆڕەشێر ) لەلایەن ڕژیمی داگیرکەری ئێران ڕیسواو شەرمەزار دەکەین و داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان ... دەکەین گۆشار بخەنە سەر ڕژێمی داگیرکەری ئێران بۆ ئەوەی بەزووترین کات بڕیارەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
جەماوەری تێکوشەری کوردستان
ڕژێمی ئێران چەندین ساڵە بەبیانووی جیاجیا دەیەوێت دێمۆگرافیای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگۆرێت و ئەم جارەش بەبیانووی ئاسایشی نەتەوەیی بریاری ڕاگوێزرانی ئەم گوندانەی ناوچەی سەردەشتی داوە کە هەموومان دەزانین دانیشتووانی ئەم گوندانە خەڵکی ڕەسەنی ئەم ناوچەن و هیچ مەترسیەکیان بۆ سەر ڕژێمی داگیرکەری ئێران دروست نەکردووەو خەریکی ژیان و کاسبی ڕۆژانەی خۆیانن.
۳۰ /۹ / ۲۰۲۰
حزب و لایەنە سیاسیەکان
۱ - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
۲ - پارتی سەربەخۆیی کوردستان
۳ - بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٤ - بزوتنەوەی یەکسانی کوردستان
٥ - پارتی دیموکراتی کوردستان - سوریا
٦ - بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
۷ - پارتی نیشتمانی کوردی سوری PNKS
۸ - پارتی دادی کوردستان
۹ - بزوتنەوەی دیموکراسی و دادپەروەری
۱۰ - پارتی ڕۆژی کورد لە سوریا ROJ
۱۱ - پارتی ئازادی کوردستان - سەربەخۆ PAK
۱۲ - بزوتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان
۱۳ - پارتی برایەتی کوردستان PBK
۱٤ - کۆمەڵەی کاری دیموکراتی
۱٥ - ڕێکخراوی نەتەوەی کورد
۱٦ - پارتی کۆماری کوردستان