مرۆڤە مەزنەکان نرخی مەرگیش گرانتر دەکەن،
چ سەربەرزانە دەژین و چ رووسوورانە پاش مەرگیشیان دەبنە میوانی دڵ و هزری تاکەکانی نەتەوەکەیان!!
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرە رێککەوتی ١٠ی خەزەڵوەر، شاعیری خۆشەویستی گەلەکەمان،شاعیری کۆڵنەدەر و نیشتمانی، ئەو دەنگەی لە سەختترین رۆژەکانیشدا بەها مرۆییەکانی لەبیر نەکرد و بەردەوام بۆ رزگاری و ئازادی چڕی، بۆ هەمیشە بەجێی هێشتین.
جەلالی مەلەکشا، ئێمپڕاتۆرێكی دڵ گه‌وره و ده‌وڵه‌مه‌ند له فكر‌و ئه‌وینی بۆ سه‌ربه‌ستی كوردستان ، به‌ڵام به هه‌ژاری و غه‌مه‌وه چاوی لێكناو ماڵ ئاوایی له هاوبیرانی و كورد كرد، ئه‌و كاروانه‌ی كه ڕێكیخستبوو ئاڵاكه‌ی دا به هاوبیرانی و چاوه‌ڕوانه كاروانه‌كه‌یان بگاته خۆر.
هیوادارین بەهەموو درێژە دەری بیر‌و باوەری سەربەستی بین و خەمی ئەمجارەمان ببێته هه‌وێنی یه‌كڕیزو ته‌بایی ناو ماڵی كورد بۆ به‌دی هێنانی ئاواته‌كانیان كه ئازادی كورد و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه تێبكوشیین و له به‌ربه‌یانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به چه‌پكه گوڵه‌وه بچینه سه‌ر مه‌زاری تێكۆشه‌رانی كورد و مژدی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییان پێ بده‌ین.
بەناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستانەوە سەرەخوشی خۆمان ئاراستی بنەماڵەی مەلەکشا و هەموو هاربیرانی و گەلەکەمان دەکەین خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانیین.
روحی شاد و یاد و ناوی هەردەم زیندوە
یادی جەلالی مەلەکشا هەمیشە نەمر و زیندوو بێت.
پارتی لیبراڵ یموکراتی کوردستان
١١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی