پرسەنامەی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کورستان بەبۆنەی کۆچی دوایی د: فرسەت سۆفی پریزگاری هولێر .
بەرێز بنەماڵەو و کەسوکاری فرسەت سۆفی و خەڵکی خۆراگری هەولێر
بەداخ و پەژارەیەکی گەورەوە هەواڵی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر ( د. فرسەت سۆفی) مان پێگەیشت لە نەخۆشخانەیەکی ئانکارا بە پەتای کۆرۆنا، کۆچی دوایی کرد.
دکتور فرسەت سۆفی هەر لەسەرەتای لاویەتی هاتۆتە نێو مەیدانی سیاسەت وەک کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەرو شارەزاو دلسۆزو لێهاتوو چ وەک ئەندامی پارلەمانی کوردستان و چ وەک پارێزگاری هەولێر....، تەمەنی خۆی لەپێناو خزمەتکردنی گەلەکەی بەڕێکرد ببووە جێگەی ڕێزی هەموو لایەک و لەدەستچوونی خەسارێکی گەورە بوو بۆ حکوومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان پریزگای هەولێر.
بەناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستانەوە سەرەخوشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ( د: فرسەت سۆفی) و گەلەکەمان دەکەین خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانیین.
روحی شاد و یاد و ناوی هەردەم زیندو بێت
پارتی لیبراڵ یموکراتی کوردستان
پێنجشەممه 29ی خەزەڵوەر 2720
|