4 . پووشپەڕ . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

نرخی میوەی وەرزی، بۆ کیلۆیەک لە نیو میلیۆن تومەنەوە دەستپێدەکات

نرخی میوەی وەرزی، بۆ کیلۆیەک لە نیو میلیۆن تومەنەوە دەستپێدەکات
27 . جۆزەردان . 2726

 میوەی وەرزی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەراورد بە ساڵی رابردوو سێ هێندەی دیکە گران بووەو نرخی زۆربەی میوەکانی ئەو بەهارە هەر کیلۆیەک زیاتر لە نیو میلیۆن تمەنە.

 کۆتا مانگی بەهار زۆربەی میوە وەرزییەکان پێدەگەن و لەدۆخی ئاساییدا پێشوازییەکی زۆر لەو جۆرە میوانە دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ دۆخەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان جیاوازە. بەپێی بەدواداچوونەکانی رۆژهەڵات نیوز، نرخی یەک کیلۆ گێلاس لە ٧٠٠ هەزار تومەنەوە دەست پێدەکات و لە ناو شاردا هەتا ٨٠٠ هەزار تمەنیش دەفرۆشرێت. هاوکات یەک کیلۆ شەلیل، خۆخ لە ٥٠٠ هەزار تومەنەوە دەستپێدەکات و لەناو مارکێتی شارەکاندا بە ٦٥٠ هەزار تومەنیش فرۆشراوە.

ئەمساڵ بەهۆی باران بارینێکی زۆر و پڕئاوی زەوییەکان بەرهەمی زۆربەی میوەکان زیاتر بووە، بەڵام هۆکاری گرانی نرخەکان بۆ بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان دەگەرێتەوە. کۆی تێچووی بەرهەمهێنان بەراورد بە ساڵی رابردوو سێ هێندەی دیکە زیادیکردووە، بۆ نموونە ساڵی رابردوو نرخی یەک سەبەتی میوە ٢٠ هەزار تومەن بوو، ئەمساڵ باغدارەکان دەبێ بە ٨٠ هەزار تومەن بیکڕن. ساڵی رابردوو نرخی سندوق و کاغەزو پوشاڵ بۆ راگڕتنی میوەکان ١٢٠ هەزار تومەن بوو، ئەمساڵ بۆ ٥٢٠ هەزار تومەن بەڕز بووەتەوە، لەگەڵ ئەوەش تێچووی سەم پڕژێن کردنی داڕەکانیش ٣ بۆ ٤ هێندەی ساڵی رابردوو زیادیکردووە.