” رۆژهەڵات نیوز” سەبارەت
بە رەوشی ژنان وکۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوپێکەوتنێکی لەگەل بەرێز خاتوو
” سەیران بایەزیدحووسەینی ” لە
ئەنجام داوە کە ئەمەش دەقی چاوپێکەوتنەکەیە..
رۆژهەڵات نیوز: باورودۆخی ژنانی رۆژهەڵاتی
کوردستان چونە لەئیستا دا؟
سەیران بایەزیدحووسەینی : بە گشتی شیوەی
هەڵسەنگاندنی باروودۆخی ئیستای ژنانیڕۆژهەڵات لەگەڵ کێ و لەگەڵ کەنگێ جێگای
پرسیارە.
بەڵام ئەگە هەر لەگەڵ ژنانی ڕۆژهەڵات بێت و ئەڵحان
لەگەڵ دوو تا سێ دەیە لەوەپێش بێت دەتوانم بڵێم :
لە بواری دەرس خوێندن و بەدەست هێنانی خوێندنی
سەرەوە زۆر باش بوون و زۆریش سەرکەوتوو بوون ، کەڕێژەی دەرچوونی کچان لە
هەمووڕشتەکان دا لە کونکووڕی ساڵانە دا بەڵگەی ئەو سەرکەوتنەیە.
لە بواری کار و سەربەخۆیی ئابووری دا دەبێ بڵێم
بەنیسبەت ساڵان باشترە و کارکردنی ژنان وەک چالاکی و سەرکەوتن دەبیندرێ ، بەڵام
نەبوونی دەرفەتی کار کردن بەهوێ مەحرومیەتی کووردستان زۆر لە ئاستێکی خوارەوە
دایە.
رۆژهەڵات نیوز: مکۆمەڵێک دیاردەی ناشیرین
دەبینی بەرامبەر بەژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان هوکاری روو کردن لە ئەم رووداوانە
چیە؟
سەیران بایەزیدحووسەینی : لێرەدا
تێکەڵاوییەک هەیە لە نێوان کێشەی ژنان ڕۆژهەڵات لەگەڵ کێشەی هەمووی ژنانی ئیران کە
ئەویش بێڕێزی بەکەرامەتی ژنان و چەوسانەوە و بەستنەوەیان بەوەسیلەی فەرامینی
ئایینی ،خوی لە قاڵبی وشەکانی غیرەت و نامووس و شەەف دا دییتەوە و سێبەری پیاوێک
هەمیشە دەبێ بەسەریانەوەبێت و لە ئەمر و نەهی وان دا بن.
کە تووندووتیژیەکانی بەرامبەر بە ژنانی تاران و
ئیسفەهان گەیشتە ڕۆژهەڵاتیش و تیزاب رشتن بە ژنان کە حیجابیان بەباشیڕەعایەت
نەکردووە.
رۆژهەڵات نیوز: دیاردەی خوکوشتن و خۆسوتاندن
لە کۆمەلگای رۆژهەلاتی کوردستان پەرەی سەندەوە هۆکارەکەی بۆ جی دەگەریتەوە
سەیران بایەزیدحووسەینی : لە کۆمەڵگایەکی
بریندار لەبواری جووڵانەوە لەگەڵ ژنان و نەناسینی حەق و حقوقیان چاوەڕوانی ئەوڕووداوە
نەخوازراوانە دەکرێ.
بەڕاستی دەرکەی ئازادی ژنان هەم بەوەسیلەی ئەو
چەند خاڵەی خوارەوە لێ داخراوە.
1_یاسا کە ژنان لە حاکمییەتی پیاوان دان و
ئەویاسایەش کە نووسراوەی ئایینی ئیسلامە .
2_زاڵ بوونی کوڵتووری پیاوسالاری و بەتەنیا ژیانی
کچێک دوای دایک و باب و دوای جیابوونەوەی لە ژیانی هاوبەش تەقریبەن مەحاڵە و دەبێ
سێبەری باب و برا و مێرد لەسەری ببێ.
3_نەبوونی سیستمێکی باش و پشتیوانی لە ژنان
بەهوی نەبوونی سەربەخۆیی ئابووری و لێستاندنەوەی منداڵان لە دایکیان .
ژنان وا لێدەکا هەموو دەرکەکانی هیوا و ئۆمێدیان لێ
داخرێ و فشاری عەسەبی زۆر و خڕاپی باری ڕوحی بەردەوام، هۆکاری خۆسووتاندن و
خۆخنکاندنیانە.
رۆژهەڵات نیوز: زۆر کەس ولایەن باس لەمافی ژنان
دەکەن ئایا ئەمە بەشێوەیەک دروستکردنی جیاوازی رەگەزی نییە، لەکاتێکدا هەموو لایەک
بڕوایان بە مافەکانی مرۆڤ هەیە ؟
سەیران بایەزیدحووسەینی : بەدڵنیایەوە
نا
هەرڕەگەزێک و هەر سنفێک و هەر ئینسانێک لە هەر
تەمەنێک زووڵم و زۆری لێ بکردرێیان مافەکانی لە هەرلایەنێکەوە بەڕەوا نەناسرێ و
حەق و حقووقیان نەپارێزرێ دەبێ پشتگیری لێ بکرێ.
منداڵان ، ژنان ، بەساڵاچوان ، خوێندکاران و
هتد دەبێ کار بۆ زانیاری بەدەست هێنان لەسەر چوارچێوەی مافەکانیان و چۆنییەتی
بەدەست هێنانی بکەن.
بە پەی ئەوەی ژنانی کورد لە سێ بوعدی دین و یاسا و
کلتوور لەفشار و تەنگنا دان ، بەدڵنیایەوە دەبێ کار بۆ ئازادکردنی ڕووحی
بەستراویان بکرێ .
ئەوە هەم ئەرکە و هەم چاوەڕوانی.
رۆژهەڵات نیوز: چەمکی فێمنیسم، چەمکێکی
نوێیە لە کۆمەڵگای کوردیدا،تێگەیشتین کۆمەڵگای کوردی چونە بۆ ئەم چەمکە
سەیران بایەزیدحووسەینی : بەدڵنیایەوە هەموو
بابەتە تازەکان تووشی گرفتی چۆنییەتی باس کردنی بابەتەکە و کات و شوێنی و هەروەها
ئەو کەسانەی تابڵۆی بابەتەکە بە دەستەوە دەگرن ، دەبن.
لەڕۆژهەڵاتی کووردستان ، لە سێ گۆشەی بەدبەختی
ژنان دا ، یاساڕۆڵی سەرەکی بۆ پرووپاگەندە بۆ ئەو چەمکە گێڕا و قەدەغە کردنی و شیی
نەکردنەوەی بابەتەکە و تێنەگیشتنی لەی و دەست بەستراوی لە لایەنیاسای ئیسلامییەوە
، هەموویان دەستیان دا دەستییەکتری تا ئەو چەمکە کە دەیتوانی بگاتە لووتکەییەکسانی
مافەکانی ژن و پیاو بە تاڵترین شێوە چاوی لێبکردرێ.
رۆژهەڵات نیوز: ئەوگوشارانەی کە لە سەر ژنان
هوکارەکەی بۆ کام لەم لەیەن دەگەڕێتەوە، کۆمەڵگا یام پیاوسالاریی یان داب ونەریت
سەیران بایەزیدحووسەینی : من چەوسانەوەی
ژنانی ڕۆژهەڵات لە سێ گۆشە دا دەبینم. لە لووتکەی سێ گۆشەکەدا دیین و ئایین
ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕی و بناغەی بۆ دوو گۆشەیڕاست و چەپپی خوی داناوە کەیاسا و
کلتوورە .کوولتورێک کە بە درێژخایەن لە لایەن خەڵکییەوە پەێڕەوی لێبکردرێ دەبێتە
عوورف کە لە ئیران لە نەبوونی یاسا ، عوورف ڕۆڵی بەرچاو دەگێری.بەڵام کووڵتورە کە
ئەو کۆمەڵگا پیاوسالارەی ساز کردووە و بۆتە داب و نەرییت بۆ بەڕەوا ناسینی.
رۆژهەڵات نیوز: ئایا میدیاکانی
رۆژهەڵات توانیویانە روشنبیری بڵاوبکەنەوە بۆ کەم کردنەوەی تندوتێژی بەرامبەر بە
ژنان ژنان ؟
سەیران بایەزیدحووسەینی : بەداخەوە
نا. میدیاکان تەنیا لە قالبی ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل لەسەر
وردەکارییەکانیڕووداوەکانی تووندوتیژی قسان دەکەن. یارمەتی وەرنەگرتنی
میدیاکان لە کەسانی شارەزا لە بواری رەوانشناسی و کۆمەڵناسی کە بتوانن خەسارناسی
بابەتەکان بکەن و حقووق دانەکان کە زانیاری بدەن بە ژنان لەڕێگای قانوونیەوە
بتوانن مافەکانی خویان بناسن و بەڕبەستێک سازکەن بۆ دووپات نەبوونەوەیڕووداوە
ناخۆشەکان کە سزاکان بناسن ، نەکراوە.
هەرچەند دەیتوانی باشترینڕۆڵی هەبێت .
رۆژهەڵات نیوز: بەرای بەرێزتان پیویستە چێ
بکرێت بۆ ئەوەی دادپەروەری راستەقینە دابین بکەین کۆمەڵگا دا؟
سەیران بایەزیدحووسەینی : لە سەرەتاڕا
دەبێ قۆناغی خۆمان بزانین. لە کویین و لەم قۆناغەدا چمان لە دەست دێت.
بەڵام دوو کێشەی سەرەکیمان هەیە :
1_نەبوونییاسای دادپەروەر کە مونتەبیق بێت بە
ئوسوول و نیازی دوونیا
2_قانوونمەند نەبوونمان لە حوورمەت بۆیاسا
ئەگە قانوونمەند بین و یاسایەکی باشمان نەبێت هەر
سەر ناکەویین و بەپێچەوانەشەوە ئەگە باشترین قانوونی دوونیامان بێت بەڵام لە نێو
خەڵکی دا نەهادینە نەکرابێت و لە لایەن دام و دەستگاه دادپەروەرییەکانەوە ئیجرایی
نەبێت ، هیچ کاراییەکی نابێت.جا ئەئیستا دەبێ لێکی دەیینەوە کە بەهوی وون بوونمان
لە دەسەڵات دا تەنیا دەتوانین کار بۆ نەهادینە کردنییاسا و ڕێز لێنانی بکەین و
پرووپاگەندە بۆ کۆمەڵگایەکییاساپەروەر کەیاسا لە کۆمەڵگا دا حاکمە ، بکەین.