راگەیاندراو

١٤ لایەنی سیاسی کوردستانی پشتگیری لە خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلەنی ئێران دەکەن


 

بۆ ڕای گشتیی

خەڵکی خەباتگێری رۆژهەڵات

جەماوەری دلسۆزی کوردستان

ئێمه‌ ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی كه‌له‌خواره‌وه‌ ‌ناومان هاتووە پشتگیری خۆمان بۆ خۆپێشادەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران دووپات دەکەینەوەو‌ هەروەها به‌تۆندی هێرش و په‌لاماره‌كانی ڕژێمی دڕندەی ئێران بۆ سەر خۆپێشاندەران ئیدانە و شەرمەزار ده‌كه‌ین . ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ بووه‌ته‌ هۆی شه‌هیدكردنی ژمارەیەک هاونیشتمانی و برینداركردنی ژمارەیەکی تر ، لێره‌وه‌ش داوا له‌ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕای گشتی ناوخۆ و حزب و هێزه‌ دیموكراسیه‌كانی كوردستان و ئێران و ناوچه‌كه‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئێران دەست درێژییەکانی بۆ سەر خۆپێشاندەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕابگرن. له‌هه‌مان كاتدا پرسه‌ و هاوخه‌می خۆمان بۆ شه‌هیدانی ئه‌و په‌لاماره‌ ناڕه‌وایانه‌ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و داوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین ..

ناوی حزب و لایەنەکان

۱- بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان

۲- کومەڵەی کاری دیموکراتی

۳- دەزگای ڕاگەیاندنی دیموکراسی

٤- بزوتنەوەی دیموکراسی و دادپەروەری

۵- پارتی کۆماری کوردستان

٦- حزبی شیوعی کوردستان

۷- پارتی دادی کوردستان

۸- پارتی ئازادی کوردستان - سەربەخۆ

- پارتی نیشتمانی کوردی سوریا

۱۰- پارتی دیموکراتی کوردستان - سوریە الپارتی 

۱۱- پارتی هیوای کوردستان

۱۲ - بزوتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان لە سوریا

۱۳- پارتی ئاشتی دیموکراتی کوردستان

۱٤- پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان



185بینین‌‌‌
11/19/2019 7:36:38 PM
Print Friendly and PDF
1