راگەیاندراو

ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی چوارمین پلینۆمی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان.


بە لە بەرچاو گرتنی بارودۆخی تازەی ناوچەكە و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان چوارمین پلینۆمی سازدا.

لە ماوەی هەفتەی رابردوو دا پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان چوارەمین پلینۆمی خۆی لە رێگای ئۆنلاینەوە دەست پێکردو و پاش چەندین کاتژمێر گفتوگۆ لە سەر کار و چالاکیەکانی حیزب و بارودۆخی ناوچەکە و ئێران و بەتایبەت دۆخی نالەباری رۆژهەڵاتی كوردستان هاتنی ویرۆسی کرۆناو بێکاری دەیان کێشە و گرفتی تاوتوێكرا و هەلومەرجی خەباتی گەلی كورد لەو پارچەیە هەڵسەنگاندنی بۆ كرا.

بەشی یەکەمی پلینۆم تایبەت چاوخشاندنێک بوو لە سەر کار و خەباتی پارتیمان لە ماوەی رابردوو  و هەوەها بە وەردی دەستخرایە سەر کێشە و گرفتەکانی و هۆکارەکانی لاواز بوونی کار و چالاکیەکانی پارتیمان و چۆنیەتی کاربکرێت بۆ تۆکمەکردن و چالاك کردنی پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان به‌مه‌به‌ستی چالاک کردنه‌وه ‌و هێنانه‌کایە‌ی شێوازێک له خەبات که ‌وەڵامده‌ره‌وه‌ی له ‌ئه‌ستۆگرتن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌رکه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی حزب و ئەندامان و لایەنگران گەلەکەمان ‌بێت

 پلینۆم چەندین بڕیاری له بواره‌کانی کارو ڕێکخستنی حزبیدا په‌سه‌ندکرد. کە بریتی بوون لە مودێرنەکردنی رێکخستن و ئۆرگانەکانی و دامەزراندنی رێکخستنی کار و چالاکیەکانی ناو خۆ و بەهێزکردنی و چالاکتر کردنی کار و چالاکەیەکانی حزب.

بەشێکی دیکەی باسەکانی پلینۆم تایبەت بوو بە هێز و لایەنە سیاسیەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە پارتیمان لەو بڕوایە دایە لەگەەل لایەنیە ئێرانیەکان تەنیا دەتوانی لە دژی کۆماری ئێسلامی هاوخەبات تا روخانی کۆماری ئیسلامی ئێران چۆنکە پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان و پارتێکی سەربەخۆ خوازە. هەروەها سەبارەت بە هێزو لایەن سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پلینۆم داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بە عەمەلی کار بکەن بۆ  پێكهێنانی "ئه‌نجومه‌نەکی  سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" کە بە نوێنەرایەتی هەموو هێزو لایەنەی سیاسیەکان وکەسایەتی و بە ئەزموون و رێکخراوە مەدەنیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەروەها پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی  له‌ تاراوگه‌ به‌ به‌شداریی هێزی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر چه‌شنه‌ ئاڵۆزییه‌كی ئه‌و هێزه‌ بتوانێ‌ به‌رگری له‌ خه‌ڵكی كوردستان بكات هەروەها دیارکردنی جوغرافیای رۆژهەڵاتی کوردستان بە پشت بەستن سیاسەتوان و مێژوونووسی ناوداری کورد و خاوەن کتێبی مێژوونامەی شەرەفنامە بوو. شەرفخان بەدلیسی.

یەکێک لە خاڵە گرینگەکانی پلێنۆم چوارم ئەوە بوو کە  ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە زووترین کات هەوڵ بۆ بەستنی کۆنفرانسی حیزب بدات بە مەبەستی رێکخستنەوە کاری کۆمیسیونەکان چاڵاکی بەرفراوانتر.



317بینین‌‌‌
5/19/2020 10:28:37 PM
Print Friendly and PDF
12