هەواڵەکان

کووژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری کوتول.


کووژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری کوتول بە دەستی ھێزە ئەمنییەکانی تورکیە.

بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتوە رۆژی  یەکشەممە ۲٨ی گوڵانی۱۳۹۹ هێزە چەکدارەکانی تورکیە، لە سنووری قەتوور  تەقەیان لە دەستەیەک کۆلبەر کردوە.

لە ئاکام دا،  بەداخەوە کۆڵبەرێک بە ناوی بەهرام یوسفی کوژراوە و کۆڵبەریکی دیکە بە ناوی شەمسە دین عومەرپوور بە خەستی بریندار بوە.

شایانی باسە کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە شاری وان کراوە.



533بینین‌‌‌
5/21/2020 12:25:12 AM
Print Friendly and PDF
123