راگەیاندراو

برۆسکەی پیرۆزبایی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی رەمەزان.


پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە برۆسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستی گەلەی کورد دەکات کە ئەمش دەقەکەیەتی

خەلکی بەشەرەفی کوردستان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و جیهان بەگشتی دەكەین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خانەوادە سەربەرزی شەهیدانی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان هەموو شؤڕشگێران دەکەین.

هیوادارین ئەمساڵ ساڵی ئازادی و رزگاری نەتەوەی گەلەکەمان بێت و بتوانین لە پێناو مافە رەواکانی گەلەکەمان هەموو کێشە کانمان وەلا بەنێنن لە پێناوگەلەکەمان.

جارێکی دیکە بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و جیهان بەگشتی دەكەین.

پیرۆزبێت جەژنی رەمەزان ،بە هیوای جەژنی سەبەخۆیی کوردستان.

پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی

شەممه 3ی جۆزەردان 2720



351بینین‌‌‌
5/23/2020 10:31:40 PM
Print Friendly and PDF
12