کەژوان ئازادیان رەوانەی زیندانی مەریوان کرا.
كەژوان ئازادیان بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی مەریوان کرا.
رۆژی چوارشەممه 7ی جۆزەردان 2720 کوردی ، کەژوان ئازادیان بۆ تێپەڕاندنی سزا بەندکرن كە لە لایەن دادگای ئێنقلابی رژیمەوە بە سەریدا سەپاوە، ڕەوانەی زیندانی شاری مەریوان كرا.
ناوبراو بەھاری ٢ ساڵ لەوەپێش بە تۆمەتی بانگەشە بۆ ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئێران لە لایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستگیر كرا و دواتر لە دادگای ئێنقلابی ئەو شارە، بە ساڵێك زیندان سزا درا كە ماوەی سزاكەی لە دادگای پێدۆچوونەوەدا بۆ ماوەی ٢ مانگ كورت كرایەوە و لە ئەمڕۆ بەدواوە حوکمەکەی جێبەجێ دەکرێت.
|