هەواڵەکان

بانگھێشتی ٣ ھاوڵاتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان.


٣ ھاوڵاتی خەڵکی شاری مەریوان بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.

رۆژی رابردوو چوارشممە ٧ی مانگی جۆزەردان، ٣ ھاوڵاتی خەڵکی ئاوایی نێ سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی خەسرەو فەرەھمەند، محەمەد پەروازە و محەمەق ئەفرا بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران و لێپرسینەوەیان لێ کرا.

ئەم ٣ ھاوڵاتیە بە تۆمەتی ھاوکاریی لەگەڵ حزبێکی کوردیبانگھێشت کرابوون و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و وەرگرتنی نووسراوەیەک کە بەڵێن بدەن چیتر ئەو ھاوکارییانە ناکەن، ئازاد کران.



374بینین‌‌‌
5/28/2020 11:05:03 PM
Print Friendly and PDF
123