راگەیاندراو

برۆسکەی پیرۆزبای بە بەبۆنەی 45 مین سالیادی دامەزرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە.


پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٤٥ هەمین سالیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیستمانی کوردستان برۆسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستی یەکێتیی نیستمانی کوردستان دەکەت کە ئەمیش دەقی بروسکەی پیرۆزبایەکە.

 

بۆ بەڕێز: به‌ڕێزان هاوسەرۆكان و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و مەكتەبی سیاسيى یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان.

ب/ بروسکەی پیرۆزبای

لەگەل سڵاو و ڕێزێکی شۆڕشگێڕانە

بەبۆنەی 45  مین سالیادی دامەزرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی به‌ڕێزان هاوسەرۆكان و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و مەكتەبی سیاسيى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وهەموو ئەندامان ولایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکەین. 45 ساڵ خەبات بۆ لە پێناو گەیشتن بە مافە نەتەوایەتیەکانی گەلەکەمان مێژوویەکی پر لە سەروەرییە کە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە مێژووی خەباتی سیاسی خۆیدا تۆماری کردوە و بە دەیان رۆڵەی گەلەکەمان بۆ پاراستی سەروەری و پاراستنی گەلە و خاک و نیشتمان گیانی پاکیان کردوەتە، ئەمرۆکە لە قۆناغێکی هەستیار و چارە نووس سازداین کە  زیاتر لە هەموو کات گەلەکەمان پیویستی بە  یەکرێزی و یەکدەنگی هەیە هیوادارین هەموو لایەنەکان بە یەکگرتوو بە سەر هەموو قەیرانەکاندا سەرکەوتووبن و سەقامگێری هەرێمی باشووری کوردستان بە پارێزین کە یەکگرتوویمان رەمزی سەرکەوتمانە.

جارێکی دیکەش بەناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبای خۆمان بەبۆنەی٤5 مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئاراستی هاوسەرۆكان و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و مەكتەبی سیاسيى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وهەموو ئەندامان ولایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکەین.

 

 

پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی

دووشەممه 12ی جۆزەردان 2720



376بینین‌‌‌
6/2/2020 12:01:47 PM
Print Friendly and PDF
12