راگەیاندراو

پیرۆز بێت ١١ هەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان.


پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ١١هەمین ساڵیادی دامەزرانیەوە  بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمش دەقی بەیاننامەکەیە


خەڵكی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان

ژنان/ لاوان/ خوێندكاران/ رووناكبیران

 چینی زەحمەتكێش و ستەملێكراوی رۆژهەڵاتی كوردستان

بە بۆنەی ١١ هەمین ساڵ یادی دامەزرانی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستانەوە سلاوی گەرم و شۆڕشگێرانەی ئەنجومەی سەرکردایەتی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان قەبوول بفەرموون . پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان وەک یەکەم حیزبی لیبرال بە گوتارێکی نەتەوەی و سەربەخۆی خوازانەوە یازدە ساڵە هاتە گۆڕەپانی سیاسیەوە  کە ئامانجی لە خەبات وەک رەوتێکی کارای میدانی سیاسی  گەیشتن بە مافی جارەی خۆنووسینە بۆ گەلی کورد و خۆڵقاندنی کەشێکی پر لە دیموکراسی تا وەکو کۆمەڵگایەکی پر لە ماف و ئاشتی لە جیهانێکی رزگار کراو دا بۆ گەلی کورد بەدی بێنێت.

لە رەوتی سیاسی هەر بزوتنەوەیەەکی سیاسی زۆر هەوراز و بشێو بوونی هەیە و بووە کە لەماوەی ١١ساڵی رابردوو ئێمەیشدا بە دڵنیایەوە ئیمەیش بێ بەش نەبووین لەو هەوراز و نشێوانە کە سەرەکی ترینیان ئەوەیە کۆمەڵێک کەس و لایەن بەەربەستیان خستووەتە بەر رەوتی خەباتی پارتەکەمان کە ئەوەی جێگای خوشحالەی هەر جارێکی بە هێزە و توانایەکی بەهێزترەوە هاتووینەتە مەیدانی خەباتەوە. گۆرانکاریەکان کە رۆژهەلاتی ناوینی گرتووەتەوە دەرفەتێکی گۆنجاوی بۆ گەلەکەمان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆی هێناوەتە پێشەوە کە ئەرکی هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە بە هەستێکی بەرپرسیاریانەوە لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوایەتی گەلەکەمان مامەڵە بکەین.

پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" وەك خزمەتكاری تازەی بەرژەوەندییەكانی نەتەوەكەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، داوا لە هەمو هێزە ولایەنە سیاسی و نەتەوەییەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەکات کە بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنێکی نیشتمانی بە شێوەی کرداری کار بەکەن لە پێناو گەیشتن بە مافەنەتەوایەتیەکانمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەرکی هەموو تاکێکی هۆشیار ونەتەوەییە و شٶڕشگێرە لە ناوخۆ خاوەنی هەڵوێست و ویژدانی نەتەوەی و بەرپرسیاریەتی کوردانە بین و لە دەرەوەیش خاوەنی یەكریزی و تەبایی بین تاکو بە ماف و ئامانجە بەرز و رەواكانمان شاد بینەوە.

پارتی لێبراڵ دیمۆکراتی کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی

١٤ی پوشپەری ٢٧٢٠کوردی

٥/٧/٢٠٢٠زایێنی­­­

 



203بینین‌‌‌
7/5/2020 8:49:13 PM
Print Friendly and PDF
12