راگەیاندراو

داوای واژووی پەیماننامەی نەتەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.


پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی هەموولایەنەی سیاسیەکانی رۆژهەڵات کردووە داواکارە لە پێناو ئاشتە وایی و یەکڕیزی و یەکگرتووی هەمیە لایەنە کە خواستی هەموو چین و توێژەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە پەیماننامەی نەتەوەی وەک سەرتایەک بۆ گفتوگۆی لایەنە سیاسیەکان واژوو بکەن ،کە وەک رەشنووسێک ئەمیش دەقی پەیماننامەکەیە.

"پەیماننامەی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کورستان" 

خەڵكی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان

      كۆڕ و كۆمەڵە سیاسییە كوردستانی و نێودەوڵەتییەكان

      ژنان/ لاوان/ خوێندكاران/ رووناكبیران

      چینەکانی زەحمەتكێش و ستەملێكراوی كوردستان

 هەر وەکو چۆن بۆ ژیانی ئێمە هەوا گرنگە بە هەمان شێوەش یەكڕیزی و تەبایی و یەكهەڵوێستی و بە گشتی كۆك بوون لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان لە سەر دۆزی رەوای گەلەکەمان گرنگە.

یەکرێزی و یەکگرتوویی ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکانی ئۆپۆزسیونە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای نەتەوەی کورد کە  دەتوانێ‌ ئاڵتێرناتیڤی مەزن بێت بەرامبەر بە دوژمنانی گەلەکەمان و هەر نەتەوەیەك بۆ كۆكردنەوەی دەنگەكانی ماڵی خۆی پێویستی بە ئۆرگانێكی باڵای نەتەوەیی هەیە و كوردیش بۆی هەیە ئەم ئەزموونە دواخراوە تاقی بكاتەوە.

بۆیە لە روانگەی ئێمەوە، ئەوەی پیویستە و گەلەکەمان چاوەروانیمان لێدەکات. یەکرێزی و یەکدەنگی هێز و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بۆیە بۆ پاراستنی یەكڕیزیی ماڵی كورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان  و لە ئەگەری دروستبوونی هەر چەشنە ئاڵوگۆڕێكی بنەڕەتیدا لە ئێران، كورد دەبێ‌ خۆی توندوتۆڵ بکاتەوە کە  لە ئەزموونەكانی رابردووی خۆی كەڵك وەربگرێ‌ و هەڵەکانی رابردوویش دووپات نەكاتەوە کە ئەویش وەلانانی کێشە و ناکۆکییە  ناوخۆیەکان .

 ئێمە پارت و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێناو سەروەری گەل و نیشتمان و بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانی گەلەکەمان ئەم پەیماننامەیە ( پەیماننامەی نەتەوەیی ) واژوو دە کەین پەیمان و بەڵێن دەدەین بە هەموو پیرۆزیەکان ، بە خوێنی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان پابەندی خاڵەکانی پەیماننامەکە بین  و یەکرێزی و یەکدەنگی نەتەوەییمان بپارێزین و  لە چوار چێوەی "یەکێتی نەتەوەیی رۆژهەڵات کوردستان" و کاری هاوبەش بکەین  لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین گەلەکەمان.

خاڵەکانی پەیماننامەی نەتەوەیی :

١- پێکەوە کار دەکەەین بۆ سەروەری گەل و نیشتمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان تا گەیشتن بە مافی چارەی خۆ نووسین لەچوارچێوەی جوگرافیایی نەتەوەی ،سیاسیی و خاک بە پشت بەستن بە پاراستنی جوگرافیای مێژووی رۆژهەڵاتی کوردستان .

٢- دژی شەڕی براکوژین و بەهیچ شێوەیەک بەرامبەر بە براکانمان لە ئەگەری روودانی هەر ناکۆکیەکدا دەست بۆ چەک نەبەین و هەوڵ دەدەین کێشەکان لە رێگای دیالۆگ و یاسا و چارەسەر بکەین ، هێرش بکرێتە سەر هەر لایەنێک هەمومان پشتیوانی دەبین بۆ چارە سەری کێشەکان .

٣- بەرژەوەندی گەل و  وڵات دەپارێزین و دەیخەینە پێش بەرژەوەندی حیزبی تا دامەزراندنی دەستهەڵاتێکی نیشتمانی و میللی و دیموکراتیک لە وڵات لە هەڵبژاردنێکی ئازاد دا.

٤- گەلانی دیکەی جوگرافیایی ئێران دەکرێت لەگەڵیان وەک هاوخەبات دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کار بکەین، بە مەرجێک دان بە سەروەریەکانی گەلی کورد  دابنێن وەک نەتەوەیەک .

تیبینی ئەم پەیماننامەیە وەک رەشنووسێک ئامادە کراوە .

 

ئەنجومەنی سەرکردایەتی

پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان

یەکشەممە 29ی پووشپەڕ 2720

19ی ژووئیەیی ٢٠٢٠زایینی

 



218بینین‌‌‌
7/19/2020 3:54:00 PM
Print Friendly and PDF
12