پەیامی سەرەخۆشیی پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی (کاک جەلیل گادانی).
بەرێزان : دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵی بەڕێز گادانی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ههواڵی كۆچی دوایی سیاسەتمەدار، کەسایەتیی دیاری سیاسیی کورد و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕیز (کاک جەلیل گادانی)پێگەێیشت.
بەناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان سهرهخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخوش بوو دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەموو هاوڕێیان و هاوسەنگەران و گەلەکەمان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
(کاک جەلیل گادانی) مرۆڤێکی ئارام و قسە خوش و کەسایەتیەکی دیاری بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان بوو کە هەموو تەمەنی لە پێناو مافە رەواکانی گەلەکەیدا خەباتی کرد و کۆڵنەدان و نەسرەوتنی (کاک جەلیل گادانی) خۆشەویست لە رێزی حێزبی دیموکراتدا و بۆ رزگاری نەتەوەکەیی ئیلهام بەخشە و فێری بەردەوامی و پاراستنی بەهاکان و مانەوەمان دەکا، لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەک (کاک جەلیل) گادانی کۆستێکی گەورەیە بۆ حیزبی دێموکڕات بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد و کوردستان.
روحی شاد ورێگای پر رێبوار بێت
پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠کوردی
|