20 . سەرماوەز . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

پوتین بەفەرمی هەڕەشەی ئەتۆمی لە رۆژئاوا دەکات

پوتین بەفەرمی هەڕەشەی ئەتۆمی لە رۆژئاوا دەکات
30 . خەزەڵوەر . 2724

ڤیلادیمیر پۆتین سەرۆککۆماری رووسیە بەفەرمی دۆکتۆرینی نوێی ئەتۆمی وڵاتەکەی واژۆ کرد، بەپێی ئەو دۆکتۆرینی دەستی رووسیا دەکاتەوە بۆ ئەوەی چەکی ئەتۆمی لەبەرامبەر ئەو وڵاتانەش بەکاربهێنێت کە خاوەنی چەکی ئەتۆم نین، بەڵام هەڕەشەن بۆسەر رووسیە.

ڤیلادیمیر پۆتین ئامانجی ئەو دۆکتۆرینەی بۆ پاراستنی هێزی ئەتۆمی وڵاتەکەی لەبەرامبەر هەڕەشەکان و هاوکات پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی رووسیە و پاراستنی هاوپەیمانەکانی گەراندەوە. لەو نووسراوەیەی کە پۆتین واژۆی کردووەدا هاتووە، رووسیە چەکی ئەتۆمی وەکوو ئامرازێکی خۆپارێزی سەیر دەکات، لەگەڵ ئەوەش هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی هەڕەشە ئەتۆمییەکان لە ئاستی جیهانی لەناو ببات، لەگەڵ ئەوەش وەڵامی هەڕەشەکانی پێ دەداتەوە.

لەنووسراوەکەدا هاتووە، دۆکتۆرینی ئەتۆمی رووسیە، وڵات لەبەرامبەر دوژمنەکانیدا دەپارێزێت، مەبەست لە دوژمنیش هەر وڵات یان هاوپەیمانییەکی سەربازی کە رووسیا وەکوو دوژمن دەبینن و، خاوەن چەکی ئەتۆم یان چەکی کۆمەڵکوژن.

خاڵێکی دیکەی ئەو دۆکتۆرینە ئەوەیە کە رووسیا و هاوپەیمانەکانی لەلایەن وڵاتێکی نا ئەتۆمی بە هاوکاری وڵاتێکی ئەتۆمی هێرشی بکرێتەسەر، بە هێرشی هاوبەشی هەردوولا لێکدەدرێتەوە. فیدراسیۆنی رووسیا بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم لەبەرامبەر هەڕەشە بە چەکی ئەتۆم یان چەکی کۆمەڵکوژ بۆ خۆی دەپارێزێت.