20 . سەرماوەز . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

بڕاوەکانی نۆزدەیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی لەسەقز دیاریکران

بڕاوەکانی نۆزدەیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی لەسەقز دیاریکران
10 . سەرماوەز . 2724

نۆزدەیەمین فستیڤالی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی لەسەقز بەرێوەچوو، سەر لەبەیانی ئەمرۆ شەممە ١٠ی سەرماوەز لەرێوەرەسمی کۆتاییدا بڕاوەکان لەبەشە جیاجیاکانی فستیڤاڵەکە دیاریکران.
بەپێی بڕیاری گروپی داوەر یان هەڵبژێرەرەکان کە پێکهاتبوون لە چەندین کەسایەتی ئاکادیمیی و بەئەزموون لەبواری شانۆدا خەڵاتەکان بەمشێوەیە دابەشکران.

خەڵاتی رووناکی:
خدر سەعید بۆ رووناکی شانۆی دادگەها شاماران لەدهۆکی باشووری کوردستان


خەڵاتی جڵوبەرگ:
ئەسرا گوڵموحەمەدی بۆ دیزاینی جلوبەرگی شانۆی دووکانی خۆکوژین لە تاران


خەڵاتی موسیقا:
رایان ئیبراهیم بۆ موسیقای شانۆی دادەگا شاماران لە دهۆکی باشووری کوردستان


دیزاینی سێن یان سەحنە:
جەعفەر سریش ئابادی و باقر سروش بۆ دیزاینی سێن شانۆی دووکانی خۆکوژین لەتاران


ئەکتەری ژن:
نارین جەلیلی بۆ رۆڵ بینین لە شانۆی پردێک لە شوشە لە سەقز


ئەکتەری پیاو:
کەژوان محەمەدی بۆ رۆڵ بینین لە شانۆی دووکانی خۆکوژین لە تاران


نووسەری:
باقر سروش بۆ نووسینی دووکانی خۆکوژین لە تاران


شانۆنامەنووسی:
هەڵکەوت ئیدریس عابد بۆ نووسینی شانۆنامەی دادگەها شاماران لە دهۆکی باشووری کوردستان


دەرهێنەری:
باقر سروش بۆ دەرهێنەری شانۆی دووکانی خۆکوژین لەتاران


لەرێورەسمی کۆتاییدا نۆزدەیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەقز خەڵاتی رێزلێنان بە چەندین کەسایەتی و هونەرمەندی شانۆی کوردستان درا، لەوانە گوڵستان تاهیر خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بۆ رۆڵ بینین لە شانۆی نەسرین.