1 . خەرمانان . 2725
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

کوردستان خۆبژێوە.. رۆژهەڵات کوردستان زۆرترین و باشترین گەنمی هەیە

کوردستان خۆبژێوە.. رۆژهەڵات کوردستان زۆرترین و باشترین گەنمی هەیە
24 . گەلاوێژ . 2725

ئەگەرچی ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵی و گونجاو نەبوونی کەشوهەوا بەرهەمی گەنم لەرۆژهەڵاتی کوردستان کەمیکردووە، بەڵام ئەمساڵی بە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ تۆن، زیاتر لەخۆبژێوی خۆی گەنمی بەرهەم هێناوە.

وەرزی دروێنەی گەنم لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو کۆتایی دەچێت و ئێستا وەرزێران سەرقاڵی پاککردنەوەو بەبازارکردنی گەنمەکەی خۆیانن. بەپێی بەدواداچوونەکانی رۆژهەڵات نیوز، ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵی و بێ ئاوی و خراپی کەشوهەوا بەرێژەیەکی کەم بەرهەمی گەنم لە چوار پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان کەمیکردووە.

بەپێی بەدواداچوونەکان ئەمساڵیش پارێزگای سنە زۆرترین بەرهەمی گەنمی هەبووە، ئەمساڵ یەک ملیۆن و ١٨٠ هەزار تۆن گەنم بەرهەم هاتووە. لە پارێزگای ئورمییە نزیکەی یەک ملیۆن تۆن، پارێزگای کرماشان نزیکەی یەک ملیۆن تۆن و لەپارێزگای ئیلامیش ٣٠٠ هەزارو ١٧٠ هەزار تۆن گەنم بەرهەم هاتووە.

لەو رێژە گەنمەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەم دێت، نزیکەی یەک لەسەر سێی رەوانەی پارێزگاکانی دیکەی ئێران دەکرێت، رێژەیەکی دیکەشی دوای ئەوەی لە کارگەکانی ناوخۆی رۆژهەڵات دەکرێنە ئارد، وەکوو ئارد رەوانەی شوێنەکانی دیکە دەکرێن.

بەپێی ئەو رێژە گەنمەی ساڵانە حکومەت لە جوتیارەکانی دەکڕێت، بە روونی دەردەکەوێت کە نیوەی گەنمی بەرهەم هاتوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئارد یان بە گەنم لە کوردستان دەنێردرێتە دەر. بۆ نموونە ئەمساڵ لە یەک ملیۆن و ١٨٠ هەزار تۆن گەنمی پارێزگای سنە ٨٠٠ هەزار تۆنی بە چەکی بانکی پێشوەختە لەلایەن حکومەت کڕدراوەتەوە.

پێدانی پول و پارەی جوتیاران یەکێک لە کێشە دووپاتەکانی جوتیاران و بەرهەمهێنەرانی گەنمی رۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەمساڵ هەر کیلۆ گەنمێک بە ٢٠ هەزارو ٥٠٠ تومەن حیساب کراوە، بەشی زۆری گەنمەکە لەلایەن حکومەت بە چەک کڕدراوەتەوە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی رۆژهەڵات نیوز هێشتا یەک تمەنیش نەچووەتە سەر حیسابی بانکی جوتیاران. جگە لەوەش بەشێک لە جوتیارەکانی پارێزگای ورمێ و سنە پولی ساڵی رابردووشیان بۆ تەسفیە نەکراوە.