22 . خەزەڵوەر . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

رۆیتێرز: یاساییەک بۆ گەرانەوەی گریلای پەکەکە بۆ تورکیا ئامادە دەکرێت

رۆیتێرز: یاساییەک بۆ گەرانەوەی گریلای پەکەکە بۆ تورکیا ئامادە دەکرێت
17 . خەزەڵوەر . 2725

چل چیرۆک
گوڵبژێرێک لە چیرۆکەکانی ڕشتەی مرواری عەلائەدین سەجادی
Preis: 7,93 €
Verfügbar: 1,00

سەرچاوە: رۆیتێرز
وەرگێران: رۆژهەڵات نیوز

تورکیا سەرقاڵی ئامادەکردنی یاساییەکە بۆ ئەوەی رێگە بە هەزاران گریلای پەکەکە بدات، لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی کۆتایی هێنان بە شەڕ، بگەرێنەوە ناو تورکیا.

بەرپرسێکی باڵای رۆژهەڵاتی ناوەراست و سەرچاوەیەکی ئاگاداری کورد لە تورکیا رایانگەیاندووە، ئەو یاسایە ئەو کەسانە دەپارێزێت کە دەگەرێنەوە ماڵەکەیان، بەڵام ئەوە نابێتە لێبووردنی گشتی، چوونکە هەندێک بەرپرسی و فەرماندەکانی پەکەکە لەچوارچێوەی ئەو یاسایەدا دەنێردرێنە وڵاتی سێیەم.
گەڕاندنەوەی گریلاکانی پەکەکە و بنەماڵەکانیان لە کوێستانەکانی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە لەمپەرەکانی بەردەم بە ئەنجام گەیشتنی پرۆسەی ئاشتییە، بۆ ئەوەی کۆتایی بەو شەڕە بهێنێت کە تاکوو ئێستا ٤٠ هەزار کەسی تێدا کوژراوە.

لەکاتێدا بەرپرسان بە ئاشکرا قسەیان لە سەر وردەکانی هەوڵەکانی ئاشتی نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکان بۆ رۆیتێرز ئاشکرایانکردووە، یاسای پێشنیارکراو رێگە بە شەپۆڵ شەپۆڵ چەکدارای پەکەکە دەدات بگەرێنەوە تورکیا و هاوکات فەرماندەکانیشیان دەچنە وڵاتی سێیەم.
ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، یاساکە هەر ئەم مانگە رەوانەی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت، تاکوو ئێستا دەزگای هەواڵگری تورکیا کە سەرپرشتی گفتوگۆکان لەگەڵ پەکەکە دەکات، هیچی لەسەر ئەو یاسایە نەوتووە، ئەوەش وەکوو پشتگیری یاساکە لێک دەدرێتەوە.

کۆتایی هێنان بەو شەڕە، سەقامگیری سیاسی و ئابووری تورکیا وەکوو ئەندامێکی ناتۆ بەهێزتر دەکات، ئاڵۆزییەکان لە عێراق ئەو جێیەی پەکەکەی لێیە، کەم دەکاتەوە و کاریگەری لە سوریا و ئەو شوێنەی کوردەکان هاوپەیمانی ئەمەریکان دادەنێت.
پەکەکە لە پێشڤەچوونێکی گەورە، لە مانگی مەی و لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری بەندکراوی بڕیاری چەک دانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی دەرکرد. مانگی ژوئەن ژمارەیەک گریلای پەکەکە بە شێوەی سیمبولیک چەکەکانیان سووتاند، مانگی رابردووش لەهەنگاوی دووەم-دا ژمارەیەک گریلای دیکە سنوورەکانی تورکیایان جێهێشت. ئەو گروپە داوای لە ئانکارا دەکات هەوڵی زیاتر بۆ بەشداری پێکردنیان لە سیاسەتی دیموکراتیک بدات.

لەگەڵ ئەوەش تورکیا هەنگاوەکانی بە پارێزەوە دەهاوێت، نوعمان کورتوڵموش سەرپرشتی کۆمۆسیۆنی ئاشتی هەفتەی رابردوو رایگەیاند، هەنگاوەکانی تورکیا لەدوای دڵنیابوون لە تەواوبوونی پرۆسەی هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەستپێدەکات.
بەرپرسێکی باڵای رۆژهەڵاتی ناوەراست ئاشکرایکردووە، سەرەتا ١٠٠٠ مەدەنی پەکەکە دەگەرێنەوە، دواتر ٨٠٠٠ گریلای چەکدار دەگەرێنەوە ناو تورکیا. تاکوو ئێستا تورکیا گەرانەوەی نزیکەی ١٠٠٠ بەرپرس و فەرماندەی پەکەکەی رەتکردووەتەوەو ئەوان دەبێ بچنە وڵاتی سێیەم کە بە ئەگەری زۆر وڵاتێکی ئورووپاییە.

جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی کە لە نزیکەوە ئاگاداری پرۆسەی ئاشتییە وتوویەتی، هەموو هەنگاوەکانی راستەوخۆ لەلایەن ئۆجەڵانەوە پشتیوانی دەکرێت، تەیب تەمەل بە رۆیتێرزی راگەیاندووە:" کارکردن لەسەر یاساییەکی تایبەت بە پەکەکە بەردەوامە، بۆ ئەوەی زەمینە بۆ تێکەڵبوونەوەی دیموکراتیک و کۆمەڵایەتی هەموو ئەندامەکانی برەخسێت.
ئەو یاسایە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە لە پەکەکەوە دەگەرێنەوە، مەدەنی و چەکدارەکانی. هیچ بەرنامەیەک بۆ گەرانەوەی قۆناغ بە قۆناغ نیە، ئەو پرۆژەیەی کاری لەسەر دەکرێت، کامڵەو هەموویان دەگرێتەوە." تەمەل ئاشکراشیکرد کە تورکیا پێشنیاری ناردنی ژمارەیک کەسایەتی سیاسی و سەربازی پەکەکەی بۆ وڵاتێکی سێیەم کردووە، ئەوەش دەبێ زۆرتر قسەی لەسەر بکرێت.