22 . خەزەڵوەر . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

فیفا لەسەر دروشمی پاکتاوکردنی کورد لە ورمێ هاتە دەنگ

فیفا لەسەر دروشمی پاکتاوکردنی کورد لە ورمێ هاتە دەنگ
19 . خەزەڵوەر . 2725

کوردی بخوێنین 2

Preis: 4,90 €
Verfügbar: 1,00

لەسەر بنەمای سکاڵای پارێزەرێکی کورد، بەشی یاسایی یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) دەستی بە لێکۆلینەوە لەسەر ئەو دروشمانە کرا، کە لە ستادیۆمەکان پان تورکەکان لەدژی کوردەکان دەیڵێنەوە.

دکتور فەراز فیروزی پارێزەرو یاساناسی نێودەوڵەتی سکاڵایەکی بۆ یەکێتی تۆپی پێی جیهان بەرزکردووەتەوەو تێیدا بە بەڵگە و دێکیۆمێنتی زۆر داوای لە فیفا کردبوو، لەسەر دروشمەکان لە ستادیۆمەکان بۆ پاکتاوکردنی کورد دەدرێت، لێکۆلینەوە بکەن.
دکتور فەراز فیروزی بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، دوای سکاڵاکەی ئەو، بەشی یاسایی یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بەفەرمی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ئەو پارێزەرە کوردە ڕوونیکردەوە کە دەیان بەڵگەی نووسراو، وێنەو ڤیدیۆی بۆ فیفا ناردووە، کە تێیدا لە یاری نێوان تیمی نەوەدی ورمێ و نەساجی مازەندەران بەشێک لە هاندەران دروشمی هاندان بۆ پاکتاوکردنی کوردەکانیان وتووەتەوە. دکتور فەراز بۆ رۆژهەڵات نیوز ئاشکراشیکرد کە بە فەرمی سکاڵاکەی وەرگیراوەو لێکۆڵینەوە لەلایەن فیفا دەستی پێکردووە.

کۆی چاوپێکەوتنی رۆژهەڵات نیوز لەگەڵ دکتور فەراز فیروزی لە یوتیوبی رۆژهەڵات نیوز دەتوانن ببینن..