22 . خەزەڵوەر . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

شەڕێکی دیکەی ئیسرائیل و ئێران حەتمییە

شەڕێکی دیکەی ئیسرائیل و ئێران حەتمییە
20 . خەزەڵوەر . 2725

عقل سیاسی ایرانی و هویت خواهی کردها
دکتر ذکریا (هیرش) قادری
Preis: 24,76 €
Verfügbar: 1,00

سەرچاوەکان: کان، نیۆیۆرک تایمز، ئۆرشەلیم پۆست

لە دوو رۆژی رابردوودا بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا و زۆرینەی میدیاکانی ئیسرائیل باس لە ئەگەری شەڕێکی دیکەی یەکڵاکەرەوە لەنێوان ئیسرائیل و ئێران دەکەن، ئێران سەرقاڵی بەرهەمهێنانی مووشەکی زیاترەو چاودێرانیش دەڵێن، ئیسرائیل بەر لە کۆتایی هاتنی وادەی سەرۆککۆماری دۆناڵد ترەمپ هەوڵی گۆرینی رژێم لە ئێران دەدات.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر ماڵپەری ئۆرشەلیم پۆست لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئێران سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی توانای سەربازی و بەرگرییەتی و بەردەوام خەریکی زیادکردنی بەرهەمهێنانی مووشەکی باڵستیکە. بەپێی راپۆرتەکە ئیسرائیل هەوڵی ئەوە دەدات بەر لە کۆتایی هاتنی وادەی سەرۆککۆماری دۆناڵد ترەمپ پێش ساڵی ٢٠٢٩ پرسی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکلایی بکاتەوە.

کەناڵی تەلەفزیۆنی کان-یش رۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەر لە راپۆرتێکدا لەسەر زاری سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاندووە تەلەڤیڤ دەیهەوێ بەر لە کۆتایی وادەی سەرۆککۆماری دۆناڵد ترەمپ رژێمی ئێستای ئێران بروخێنێت. بەپێی راپۆرتەکە هەردوو وڵات لە ئێستادا خۆیان بۆ رووبەرووبوونەوەیەکی دیکەی سەربازی ئامادە دەکەن. بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی کان کۆگاکانی مووشەکی ئێران لە شەڕی دوازدە رۆژی بەتاڵ بووەو ئێستا تاران سەرقاڵی پڕکردنەوەی کۆگا مووشەکییەکانیەتی و ئیسرائیلیش بەوردی چاودێری جموجۆڵەکانی تاران دەکات.

هەر رۆژی دووشەممە سەرچاوەیەکی هەواڵگری بە کاناڵ ١٣-ی وتووە، ئەگەر رووبەروو بوونەوەیەکی سەربازی رووبداتەوە، زۆر گەورەتر و کاریگەرتر لە شەڕی ١٢ رۆژە دەبێت، ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردووە تەلەڤیڤ ئامادە کاری بۆ شەڕێک دەکات کە زیاتر لە ١٢ رۆژ بخایەنێت.

ئەو راپۆرت و دەنگۆیانە دوا راپۆرتەکەی پێشتری نیۆیۆرک تایمز دێت کە ئاشکرایکردبوو، تاران رێژەی بەرهەمهێنانی مووشەکی بە رێژەیەکی بەرچاو زیاد کردووەو هەندێک سەرچاوی هەواڵگری بە نیۆیۆرک تایمزیان وتبوو، شەڕێکی دیکەی نێوان ئیسرائیل و ئێران حەتمییەو "ئێستا پرسەکە تەنیا کاتە."
نیۆیۆرک تایمز هاوکات ئاماژەی بەوە دابوو، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە مانگی ژوئەن-دا زیانی کەمتری لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران داوە، هەربۆیە هەردوولا خەریکی خۆئامادەکردن بۆ شەڕێکی دیکەن.