26 . خەزەڵوەر . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

پۆتین و نەتانیاهۆ باسی ئێرانیان کرد

پۆتین و نەتانیاهۆ باسی ئێرانیان کرد
25 . خەزەڵوەر . 2725

سەفەرەکانی نیکۆلاس چکۆل
سامپێ و گۆسینی وەرگێرانی هیوا شەمسی بورهان
Preis: 7,91 €
Verfügbar: 1,00

ئەژانسی رۆیتێرز لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ناو کرملین ئاشکرایکرد، ڤیلادیمیر پۆتین سەرۆککۆماری رووسیا و نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گفتوگۆیەکی تەلەفوونیان ئەنجام داوە.
کۆشکی کرێملین رۆژی شەممە ئاشکرایکرد، ڤیلادیمیر پۆتین و بنیامین نەتانیاهۆ بە تەلەفوون قسەیان کردووە، بەیاننامەکەی کرێملین باسی لەوە کردووە هەردوولا باسیان لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست، گۆرانکارییەکانی ‌غەزەو دۆسییەی ئەتۆمی ئێران و دۆخی سوریا کردووە.

بەپێی راپۆرتێکی تایمزی ئیسرائیل، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش ئەو گفتوگۆیەی پشتراست کردووەتەوەو راشیگەیاندووە ئەوە چەندەمین گفتوگۆی نێوان نەتانیاهۆ و پۆتین لە ماوەیەکی کەمی رابردوودا دابووە.

گفتوگۆی ڤیلادیمیر پۆتین و بنیامین نەتانیاهۆ لەکاتێکدایە، رافائێل گروسی سکرتێری ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە، تاکوو ئێستا رێگە بە پشکێنەرانیان نەدراوە سەردانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن، ئەو وتووشیەتی ئێستا هیچ چاودێرییەکیان بەسەر ئەو بنکە ئەتۆمیانەی ئێران نیە کە لە شەڕی ١٢ رۆژە ئیسرائیل و ئەمریکا بوردوومانیان کرد.

بڕیاریشە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجام بدات و یەکێک لە باسە سەرەکییەکانیشی دۆسییەی ئەتۆمی ئێران دەبێت.