4 . سەرماوەز . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

سێ رۆژی لەسەر یەکە شاری بانە بێ ئاوە

سێ رۆژی لەسەر یەکە شاری بانە بێ ئاوە
2 . سەرماوەز . 2725

چل چیرۆک
گوڵبژێرێک لە چیرۆکەکانی ڕشتەی مرواری عەلائەدین سەجادی
Preis: 7,93 €
Verfügbar: 1,00

سێ رۆژی لەسەر یەکە ئاوی ماڵان لە شاری بانە پچراوەو شارەکە تەواو بێ ئاوە.

ئەمرۆ یەکشەممە ٢ی سەرماوەز شایەتحاڵێک لەشاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، ئەوە سێ رۆژی لەسەر یەکە ئاوی بۆری (لولەکشی) ماڵان پچراوەو شاری بانە لە بێ ئاوییەکی مەترسیداردایە. ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد شارەوانی بە تانکەر ئاو بە سەر ماڵان دابەش دەکات، ئەوەش دۆخێکی نائاسایی دروستکردووە.

شاری بانە چەند ساڵێکە قەیرانی کەم ئاوی هەیە، ئەمساڵ دۆخەکە بەرەو نەمانی ئاوی بەنداوەکان چووەو بەشی دابینکردنی ئاوی ماڵان ناکات. بەنداوی چراغ وەیس، سەبەدڵوو و کێڵێ رێژەی ئاوەکەیان بە رادەیەک دابەزیوە، گەیشتووەتە قوڕ و لیتەو بۆ بەکارهێنان نابێت. هاوکات بەپێی زانیارییەکان خەڵکی ئاوایی میرەدێ کە لەسەر یەکێک لەبەنداوەکانن، هۆشداری ئەوەیان داوە، ئەگەر بەشە ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ ئەوان دابین نەکرێت، رێگە نادەن بۆری ئاو لە بەنداوەکەوە بەرەو بانە بروات.

چاڵاکوانانی شاری بانە، چەندینجارە راستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی بانە و پارێزگای سنە گفتوگۆیان کردووە، لەگەڵ ئەوەی بەردەوام بەڵێنی چارەسەری ئەو بێ ئاوییەیان پێدراوە، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری نەهاویشتراوە.