26 . بەفرانبار . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

تێپەڕاندنی حەوتوویەک پچڕانی ئینترنێت و بەردەوامیی میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان

تێپەڕاندنی حەوتوویەک پچڕانی ئینترنێت و بەردەوامیی میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان
25 . بەفرانبار . 2725

نەهێنی داهۆڵ

نرخ: 3,95 €
بەردەستە: 1,00






حەفتەیەک زیاترە ئینتەرنێت لە کوردستان و ئێران پچڕاوە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی
خەڵکی ڕاپەڕیو و هەروەها میلیتاریزەکردن و سەرکوتی حکوومەتییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری
ئێران، لە کوردستان و چەند ناوچەیەکی ئێران بەردەوامه.

پچڕاندنی ئینتەرنێت لە کوردستان و ئێران، حەفتەیەکی تێپەڕ کرد؛ بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە
"ڕۆژهەڵات نیوز"، ڕێژیمی داگیرکەری ئێران شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی
بەتەواوی میلیتاریزە کردووە و کۆمەڵێک لە هاووڵاتانی کوردستان لە زۆربەی شارەکاندا
بۆ ناوەندە حکوومەتییەکان بانگ ک
راون و لێکۆڵینەوەیان لێ کراوە و هەندێکیشیان دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەکانی "ڕۆژهەڵات نیوز" لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەم پێوەندییەدا ڕایان گەیاندووە:
میلیاریزەکردنی شارەکانی کوردستان و بەتایبەت شاری کرماشان بە جۆرێک چڕوپڕە، کە هەر
هەنگاوێک ئەندامێکی هێزە سەرکوتکەرەکانیان داناوە و تەنانەت لە کرماشان پاش کاتژمێر
٨ی شەو، هاتوچووی خەڵک بەتەواوی قەدەغە کراوە.

یەکێک لە ئامانجەکانی پچڕاندنی زیاتر لە حەفتەیەک ئینتەرنێت لەلایەن ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانەوە،
ئەوەیە کە لەسەر تاوانە هۆڤانەکانی خۆی و کۆمەڵکوژی خۆپیشاندەران بەدوور لە چاوی جیهان
بەردەوام بێت؛ تا هەنووکەش هیچ نیشانەیەک لە گەڕاندنەوەی ئینتەرنێت نابینرێت.

هاوکات خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لەگەڵ چڕوپڕتربوونی میلیتاریزەکردنی شارەکانی
کوردستان و سەپاندنی دۆخی ئەمنییەتی بەسەر ناوچە و شارە جیاوازەکانی ئێراندا، هەروەها
هێرشی دڕندانە و تاوانە نامرۆڤانەکانی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران
لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چەند شوێنێکی ئێران لەسەر خۆپیشاندەران بەردەوامە.

لە ماوەی پچڕانی ئینتەرنێتدا، دەستپێڕاگەیشتنی ئازادانەی هاونیشتمانان بە هەواڵ و زانیارییەکان
بەتەواوی سنووردار بووەتەوە و لەم بارەیەشەوە نیگەرانییەکانی خەڵک لەسەر تەشەنەسەندنی
تاوانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر پەرە دەگرێت.













بەگوێرەی
ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی کوردستان و ئێران، هەزاران کەس گیانیان
لەدەست داوە و بریندار بوون و هەروەها دەیان هەزار کەسیش دەستبەسەر و بێسەروشوێن
کراون، کە بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و دەستپێڕانەگەیشتنی خەڵک بە جۆرەکانی پێوەندیگرتن
بەگشتی، کۆمەڵکوژییەکان و سەرجەم تاوانەکانی ئەو ڕێژیمە داگیرکەرە، بە شاراوەیی
ماونەتەوە.