29 . بەفرانبار . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

دەقی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکوومەتی کاتیی سووریە

دەقی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکوومەتی کاتیی سووریە
29 . بەفرانبار . 2725

سێبەری قەلەبەرد لەسەر ئەڵمانە و تاڵەسوار
بیرەوەرییەکانی مەلەکە مستەفا سوڵتانی
نرخ: 22,91 €
بەردەستە: 1,00


ڕۆژی یەکشەممە،
٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی،

 سەرۆکایەتیی کۆماری سووریە دەقی ڕێککەوتنە ١٤ خاڵییەکەی
نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری حکوومەتی کاتیی سووریە و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی
گشتیی هێزەکانی سووریەی دێموکراتیک (هەسەدە)ی بڵاو کردەوە.
لە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "حکوومەتی سووریە کۆنترۆڵی هەموو دەروازە سنوورییەکان،
کێڵگە نەوتییەکان و کێڵگەکانی گاز لە ناوچەکەدا دەکات" و هەروەها دەبێت "هەسەدە
پابەند دەبێت بە دەرکردنی هەموو سەرکردە و ئەندامە ناسووریەیییەکانی پارتی کرێکارانی
کوردستان (پەکەکە) بۆ دەرەوەی سنوورەکانی کۆماری عەرەبیی سووریە".

دەقی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیە:
١- ئاگربەستێکی دەستبەجێ و گشتگیر لە هەموو بەرەکان و هێڵەکانی بەریەککەوتن لەنێوان هێزەکانی حکوومەتی
سووریە و هێزەکانی سووریەی دیموکرات (هەسەدە)، لەگەڵ کشانەوەی هەموو پێکهاتە سەربازییەکانی
هەسەدە بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ دووبارەبڵاوبوونەوە. 
٢- ڕادەستکردنی تەواوەتی و دەستبەجێی کارگێڕی و سەربازیی پارێزگاکانی دێرەزوور و ڕەققە
بۆ حکوومەتی سووریە. ئەمە گواستنەوەی هەموو دامەزراوە و بنکە مەدەنییەکان دەگرێتەوە،
لەگەڵ دەرکردنی دەستبەجێی دەستوورەکان بۆ جێگیرکردنی فەرمانبەرانی ئێستە لەناو وەزارەتە
پسپۆڕەکانی دەوڵەتی سووریەدا. 
 ٣-تێکەڵکردنی هەموو دامەزراوە مەدەنییەکان لە پارێزگای حەسەکە لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریە و پێکهاتە کارگێڕییەکانی. 
٤-حکوومەتی سووریە کۆنترۆڵی هەموو دەروازە سنوورییەکان، کێڵگە نەوتییەکان و کێڵگەکانی گاز لە ناوچەکەدا دەکات، کە پاراستنیان لەلایەن هێزە رێکخراوەکانەوە دابین دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە گەڕانەوەی سەرچاوەکان
بۆ دەوڵەتی سووریە، لەگەڵ ڕەچاوکردنی بارودۆخی تایبەتی ناوچە کوردییەکان. 
٥-تێکەڵکردنی تەواوەتیی هەموو کارمەندانی سەربازی و ئەمنییەتیی هەسەدە لەناو پێکهاتەکانی وەزارەتی
بەرگری و وەزارەتی ناوخۆی سووریە لەسەر بنەمای "تاکەکەسی" لە دوای وردبینیی
ئەمنییەتیی پێویست، لەگەڵ پێدانی پلەی سەربازی، شایستە دارایییەکان و پێداویستییە
لۆجستییەکان. 
٦-سەرکردایەتیی هێزەکانی سووریەی دێموکرات (هەسەدە) پابەند دەبێت بە دوورکەوتنەوە لە گرتنەخۆی پاشماوەکانی ڕێژێمی پێشوو لەناو
ڕیزەکانی خۆیدا و دابینکردنی لیستی ناوی ئەو ئەفسەرانەی لە پاشماوەکانی ڕێژێمی پێشوون
و لە ناوچەکانی باکووری ڕوژهەڵاتی سووریەدا هەن. 
٧-دەرکردنی دەستوورێکی سەرۆکایەتی بۆ دامەزراندنی بەربژێرێک بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری حەسەکە،
وەک دڵنیایییەک بۆ بەشداریی سیاسی و نوێنەرایەتیی نێوخۆیی. 
٨-نەهێشتنی بوونی سەربازیی قورس لە شاری کۆبانی و هەروەها پێکهێنانی هێزێکی ئەمنییەتی کە لە
دانیشتووانی شارەکە، لەگەڵ هێشتنەوەی هێزێکی پۆلیسی ناوخۆیی کە لە ڕووی کارگێڕییەوە
سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریە بێت. 
٩-تێکەڵکردنی ئەو ئیدارەیەی بەرپرسە لە دۆسیەی بەندکراوانی داعش و کەمپەکان، هەروەها ئەو هێزانەی بەرپرسن لە پاراستنی ئەم شوێنانە
لەگەڵ حکوومەتی سووریە، بە جۆرێک کە حکوومەتی سووریە بەرپرسیارەتیی تەواوەتیی یاسایی
و ئەمنییەتیی بەرانبەریان بگرێتە ئەستۆ.
١٠- پەسندکردنی لیستی ئەو بەربژێرانەی لەلایەن سەرکردایەتیی "هەسەدە"وە پێشکەش دەکرێن بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکانی
سەربازی، ئەمنییەتی و مەدەنی لەناو پێکهاتەی دەوڵەتی ناوەندیدا بۆ دڵنیابوونەوە لە
هاوبەشیی نیشتمانی. 
 ١١- پێشوازیکردن لە دەستووری سەرۆکایەتی ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٦، کە دان بە مافی کولتوور و زمانی کورددا
دەنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەست بە مافەکان و پرسە مەدەنییەکان
- لەوانە کێشەی کەسانی تۆمارنەکراو - بێ وەڵاتینامە و داواکارییەکانی مافی خاوەندارەتیی
کەڵەکەبووی دەیەکانی ڕابردوو. 
١٢-هەسەدە پابەند دەبێت بە دەرکردنی هەموو سەرکردە و ئەندامە ناسووریەیییەکانی پارتی کرێکارانی
کوردستان (پەکەکە) بۆ دەرەوەی سنوورەکانی کۆماری عەرەبیی سووریە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە
لە سەروەری و سەقامگیریی ناوچەیی. 
١٣- دەوڵەتی سووریە پابەند دەبێت بە بەردەوامبوون لە شەڕی دژی تیرۆر (داعش) وەک ئەندامێکی کارای
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بە هاواهەنگی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ دڵنیابوونەوە
لە تەناهی و سەقامگیریی ناوچەکە. 
١٤- کارکردن بەرەو لێکتێگەیشتنەکان سەبارەت بە گەڕانەوەی ئارامیی شکۆمەندانەی دانیشتووانی ناوچەکانی
عەفرین و شێخ مەقسوود بۆ سەر ماڵ و حاڵیان.

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کۆماری عەرەبیی سووریە
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریەی دێموکراتیک