29 . ڕێبەندان . 2725
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

ئێران داوای نوێی هەیە، ترەمپ لەداواکانی پاشەکشێ ناکات

ئێران داوای نوێی هەیە، ترەمپ لەداواکانی پاشەکشێ ناکات
15 . ڕێبەندان . 2725

دۆناڵد ترەمپ لەسەر چوار داواکاریی سەرەکی خۆی لە ئێران پێداگرە، لەگەڵ تووندبوونی لێدوانی واشنتن و تاران بڕیارە کۆبوونەوەی هەردوولا رۆژی هەینی ئەنجام بدرێت، لەگەڵ ئەوەش ئێران داوای گۆرینی شوێنی کۆبوونەوەوی لە ئیستەمبوڵ بۆ مەسقەت کردووە.

٤٨ کاتژمێر بەر لە کۆبوونەوە چاوەروانکراو و چارەنووسسازەکەی نێوان ستیو ویتکۆف نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشەو لێدوانەکانی هەردوولا تووندتر بوونە. ماڵپەری ئەکسیوس رایگەیاندووە، دوای ئەوەی درۆنی ئێرانی لە کەشتی ئابراهام لینکۆڵن-ی ئەمریکا لە کەنداو نزیک بووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ ویستوویەتی کۆتایی گفتوگۆکان رابگەیەنێت، بەڵام دواتر پەشیمان بووەتەوە. لەگەڵ ئەوەش سێنتکۆم بە ئێف ٣٥ درۆنی شاهدی ئێران تەقاندووەتەوە.

ماڵپەری ئیسرائیل هیوم-ی ئیسرائیلیش لەسەر زاجی چەندین سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرایکردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لەسەر چوار داواکاری خۆی پێداگرەو پاشەکشێیان لێ ناکات، کە بریتین: وازهێنان لە پرۆژەی مووشەکی باڵستیک، کۆتاییهێنان بە پرۆژە ئەتۆمییەکانی لەهەموو ئاستێکدا، کۆتاییهێنان بە پشتیوانی لە میلیشیاکانی لەناوچەو سەرکوت نەکردنی خۆپێشاندەرانی لەناوخۆ.

لەناوخۆی ئێرانیش ئەگەرچی تاکوو ئێستا باس لە خواستی گفتوگۆکان دەکرێت، بەڵام لەسەر داواکارییەکانی ئەمریکا راو و بۆچوونی جیاواز هەیە. عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوەختە رایگەیاندووە، ئەوان لەگەڵ گفتوگۆکردن هەن، بەڵام لە ئاست و رێزێکی بەرامبەردا. هاوکات عێراقچی، شەمخانی و چەندین کەسایەتیی سیاسی و سەربازی ئێران رایانگەیاندووە، گفتوگۆکان تەنیا لەسەر پرسی ئەتۆمی دەبێت و بابەتەکانی دیکەی ترەمپ باسی دەکات، لای ئەوان بۆ گفتوگۆ لەسەر کردن نین.

هاوکات ئێران داوای گۆرینی مەرجەکانی پێشووی کردووە، ئەگەرچی تاکوو ئێستا دیار نیە کە داواکەی جێبەجێکراوە یان نا. بەڵام هەواڵنێری رۆیتێرز رایگەیاندووە، لایەنی ئێرانی داوای گۆرینی شوێنی گفتوگۆکانی لە ئیستەمبوڵەوە بۆ مەسقەتی پایتەختی عۆممان کردووە. هاوکات داواشیکردووە لەگفتوگۆکاندا تەنیا دوو لایەنی ئەمریکی و ئێرانی بەشدار بن. چوونکە بڕیارە لەگفتوگۆکانی رۆژی هەینی لە ئەستەمبوڵ جگە لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، نوێنەری چەند وڵاتێکی عەرەبیش بەشدار بن، تاران ئەوەی بە دڵ نیە.