29 . ڕێبەندان . 2725
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

گفتوگۆکان تەواوبوون، ئەنجامەکان لە تاران و واشنتن رادەگەیەندرێن

گفتوگۆکان تەواوبوون، ئەنجامەکان لە تاران و واشنتن رادەگەیەندرێن
17 . ڕێبەندان . 2725

ئەگەرچی تاکوو ئێستا لایەنی ئەمریکایی بە فەرمی هیچی لەسەر گفتوگۆکانی ئەمرۆی مەسقەت باس نەکردووە، بەڵام لایەنی ئێرانی دەڵێ لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکان رێککەوتووین و بڕیاریش لەپایتەختی هەردوو وڵات دەدرێت.

لەگەڵ تەواوبوونی گفتوگۆکانی نێوان وەفدی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ستیو ویتکاف و وەفدی ئێرانی بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، لایەنی ئێرانی رایگەیاند، گفتوگۆکان جیدی بوونەو لەسەر بەردەوامبوونی رێککەوتووین، وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی بۆ وەرگرتنی راوێژ هەردوولا دەچنەوە پایتەختەکانیان.

لەگەڵ ئەوەی لایەنی ئێرانی باس لەوە دەکەن، تەنیا پرسی ئەتۆمی تەنیا تەوەری گفتوگۆکان بووە، بەڵام هەبوونی جێرارد کۆشنەر راوێژکارو زاوای ترەمپ و هاوکات بێردلی کوپەر فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لە کۆبوونەوەکە، وێنایەکی دیکەی بە میدیاکانی جیهان داوە.
بەر لە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئەمرۆی مەسقەت، لایەنی ئەمریکایی لەسەر زاری چەندین بەرپرسی باڵا رایانگەیاندبوو، ئەوان جگە لە پرسی ئەتۆمی، گفتوگۆ لەسەر سنووردارکردنی پرۆژە مووشەکییەکان، دەستێوەردانەکانی ئێران لەناوچەو تەنانەت جۆری مامەڵەی تاران لەگەڵ خۆپێشاندەرانیش دەکەن.
هەبوونی کۆشنەر وەکوو کەسایەتییەکی نزیک لە ئیسرائیل و داهێنەری پەیمانی ئیبراهیم و جەنرال کوپەر لە دانووستاندنەکانی ئەمرۆ، هاوکات جێگیرکردنی کەشتی فرۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆلن و چەندین کەشتی دیکەی سەربازی و سەدان فرۆکەی جۆراوجۆر لە ناوچە، دەرخەری ئەوەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا هێشتاش دەیهەوێ بەزووترین کات بە ئەنجام بگات و گورزی سەربازی لە تەنیشت هەوڵی دیپلۆماسی لەسەر مێز هێشتووەتەوە.
لەگەڵ هەمووی ئەوانەش‌ تاکوو ئێستا لایەنی ئەمریکایی بە فەرمی سەبارەت بە گفتوگۆکانی ئەمرۆی مەسقەت هیچ لێدوانێکی نەداوەو بە ئەگەری زۆر ئێوارە بەکاتی کوردستان و سەرلەبەیانی بەکاتی ئەمریکا، هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپیش بڵاودەکرێتەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە ترەمپ پێشوەختە رایگەیاندبوو، نایهەوێ گفتوگۆکان درێژە بکێشن و تەنانەت بە لایەنی ئیسرائیلی راگەیاندبوو، دەبێ دوا بڕیار لە دانووستاندنەکانی رۆژی هەینی بدرێن.