29 . ڕێبەندان . 2725
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

ترەمپ: رێککەوتن نەکرێت، بۆ هێرش ئامادەین

ترەمپ: رێککەوتن نەکرێت، بۆ هێرش ئامادەین
22 . ڕێبەندان . 2725

دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێ ژمارەیەک کەشتی دیکەی شەڕکەریش بەرەو ئێران بەرێوەن، بەڵام چاوەرێ دەبین بزانین دیپلۆماسیی سەرکەوتوو دەبێ یان نا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فاکس نیوز رایگەیاند:" ژمارەیەکی دیکەی کەشتیی شەڕکەر بەرەو ئێران رەوانە کراون و دەبێ بزانین چی روودەدات."
ترەمپ پێیوایە، ئێران دەیهەوێ رێککەوتن بکرێت، لەگەڵ ئەوەش سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێ ئەگەر لایەنی ئێران رێککەوتنی نەوێ، کارێکی عاقڵانە ناکات. ترەمپ دەڵێ جاری پێشوو توانای ئەتۆمی ئێرانمان لەناو بردووە، ئێستاش دەبێ بزانین چی دیکەی لەناو دەبەین. لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا دەسەڵاتی ئێستای ئێران پابەندی رێککەوتنەکان دەبێت؟ ترەمپ رایگەیاند، زۆر کەس پێیوایە دەسەڵاتی ئێستای ئێران پابەندی رێککەوتنەکان نابێت. دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە داواکارییەکانیش‌ ئاشکرایکرد، ئەوان رێککەوتنێکیان دەوێت کە نە چەکی ئەتۆمی تێدا بێت و نە مووشەک. ئێران دەبێ‌ واز لەهەردووکیان بهێنێت.

هەر رۆژی سێشەممە دۆناڵد ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کانال ١٢ی ئیسرائیل و ماڵپەری ئەکسیوسی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەگەر رێککەوتنەکە نەکرێت، وڵاتەکەی ئامادەیە هەنگاوێکی زۆر تووند بەرامبەر ئێران بهاوێت و پلان بۆ ناردنی کەشتی فرۆکەهەڵگری دیکەش بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست دادەرێژێت. ئەو لێدوانانەی رۆژی سێشەممەی دۆناڵد ترەمپ لەکاتێکدایە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گەیشتووەتە واشنتن.
نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسراییل بەر لە سەفەرەکەی بۆ ئەمریکا رایگەیاند:" هەندێک بنەما لەگەڵ ترەمپ باس دەکەم، نەک بۆ ئیسرائیل بەڵکوو بۆ هەموو ئەو کەسانەی خوازیاری ئاشتی و ئاسایشن گرنگن."