29 . ڕێبەندان . 2725
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

جان بۆڵتۆن: پێویستە ترامپ پلانێکی ستراتیژیی گەورەی بۆ ڕووخانی ئێران هەبێت

جان بۆڵتۆن: پێویستە ترامپ پلانێکی ستراتیژیی گەورەی بۆ ڕووخانی ئێران هەبێت
22 . ڕێبەندان . 2725

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایسی نیشتمانیی ئەمریکا، ڕای گەیاندووە: پێویستە ترامپ پلانێکی ستراتیژیی گەورەی بۆ ڕووخانی ڕێژیمی ئێران هەبێت و جێبەجێکردنیشی بە لەنێوبردنی سپای تیرۆریستیی پاسداران دەست پێ بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٢ی ڕێبەندان، هاوکات لەگەڵ ٤٧ـەمین ساڵڕۆژی دەستبەسەرداگرتنی شۆڕشی نەتەوەکانی نێو جوگرافیای دەستکردی ئێران لەلایەن خومەینی و دارودەستەکەیەوە، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیسکی خۆی، نووسیویەتی: ڕەنگە هێشتا دۆناڵد ترامپ بیهەوێت هێزی سەربازی بە دژی ڕێژیمی ئێران بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی بەڵێنەکانی خۆی لەسەر کوژرانی خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە، بباتە سەر.
هەروەها لە بەشێکی تری پۆستەکەیدا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە پێویستە ترامپ هێزی سەربازی بەکار بهێنێت وەک بەشێک لە پلانێکی ستراتیژیی گەورەتر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکە کە ڕووخانی ڕێژیمی ئێران و گۆڕانکاری لەو وڵاتەیە، نووسیویەتی: دەکرێت ڕووخانی ئەو ڕێژیمە بە لێدانی کۆڵەکە سەرەکییەکانی دەسەڵاتەکەی و بەتایبەتی سپای تیرۆریستیی پاسداران دەست پێ بکات.
ئەو بەرپرسەی پێشووی ئەمریکا ڕایشی گەیاندووە: ڕوانگەیەکی ستراتیژی لەسەر ئێران پێویستە، بێگومان دۆناڵد ترامپ هێزی سەربازی بەکار دەهێنێت، پرسیارەکە ئەوەیە، لە کوێ بەکاری دەهێنێت؟ 
لە کۆتاییشدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە دەبێت ستراتیژییە زۆرتر لەسەر لێدانی سپای تیرۆریستیی پاسداران بێت.