29 . ڕێبەندان . 2725
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

خالید عەزیزی: نابێ هێلی سوور بۆ گفتوگۆ دابنێین

خالید عەزیزی: نابێ هێلی سوور بۆ گفتوگۆ دابنێین
25 . ڕێبەندان . 2725

خالید عەزیزی گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێ ئەوان هێڵی سووریان بۆ هیچ لایەنێک نیەو دوژمنایەتی هیچ لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن ناکەین.

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە ٢٥ی رێبەندان خالید عەزیزی گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە چاوپێکەوتنێک لە ئیکس کە راگەیاندنەوەی حیزبەکەی پێکیهێنابوو، باسی لە چەندین باسی پەیوەندیدار بە جیهان، ناوچە، ئێران و کوردستان کرد.
خالید عەزیزی رایگەیاند، ئەوان وەکوو حیزبی دیموکرات ئێستا داوای فیدرالیی دەکەن، کۆنگرەی داهاتووش دیار نیە کە ئەو داوایە کەم دەکەن یان زیاد. بەڵام ئێستا داواکەیان روونە. گوتەبێژی حدکا دەشڵێ بۆ گفتوگۆکردن ئەوان هێلی سووریان نیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش سێ حکومەتی سەڵتەنەت، دینی و کۆمۆنیستی رەد دەکەنەوە.
خالید عەزیزی گوتەبێژی حدکا سەبارەت بە کوردستانیش رایگەیاند، دەبێ هەموو لایەک لەکوردستان سەرەتا دەبێ بەو ئەنجامە بگات کە بەتەنیا ناتوانن کۆماری ئیسلامی ئێران بروخێنین، هەربۆیە دەبێ ئیعتلافێک لە کوردستان و ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکبهێندرێت. عەزیزی ئاشکراشیکرد لە ئێستادا هەندێک کۆبوونەوەو بەبێ ئەوەی ناوی لایەنەکان بهێنێت، ئاماژەی بەوەدا کە لەئێستادا گفتوگۆ لەگەڵ هەندێک لایەنی دیکەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەئارادا هەیە.