29 . ڕێبەندان . 2725
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

نیتانیاهو: ئیسرائیل خوازیاری لەنێوبردنی هەموو کەرەستەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئەتۆمیی ڕێژیمی ئێرانە

نیتانیاهو: ئیسرائیل خوازیاری لەنێوبردنی هەموو کەرەستەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئەتۆمیی ڕێژیمی ئێرانە
26 . ڕێبەندان . 2725



سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جارێکی تر ڕای گەیاندووە کە وڵاتەکەی خوازیاری لەنێوبردنی هەموو کەرەستەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئەتۆمیی ڕێژیمی ئێرانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥، بنیامین نیتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسی ساڵانەی ڕێکخراوە گەورەکانی جووەکانی ئەمریکا، لە شاری ئورشەلیم، جارێکی تر ڕای گەیاند: ئیسرائیل خوازیاری گواستنەوەی هەموو کەرەستەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئەتۆمیی ڕێژیمی ئێرانە بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە و نەمانی توانای بەرهەمهێنانی ئەتۆمیی ئەو ڕێژیمەیە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە حەفتەی ڕابردووش بە دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکای وتووە: دەبێت هەموو ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، نەمانی بەرنامەی ئەتۆمی، سنوورداکردنی هاژەکە بالیستیکەکان و وازهێنان لە پاڵپشتیی گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە لەخۆ بگرێت.
ناتانیاهو لە کۆتاییی قسەکانیدا دیسان جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە ئیسرائیل داوای لە ترامپ کردووە دەبێت لە ڕێککەوتنەکاندا باسی سنووردارکردنی هاژەکە بالیستیکەکانی ڕێژیمی ئێران جیددی بێت و بۆ ٣٠٠ کیلۆمەتر سنووردار بکرێن.
شایانی باسە پێشتریش، واتە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، لە پەرلەمانی ئیسرائیل ڕای گەیاندبوو کە ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشێکی چڕوپڕ و زۆر کاریگەر بۆ سەر ڕێژیمی ئێران ئامادە دەکات کە "زۆر کاریگەرتر" دەبێت لە شەڕی ١٢ ڕۆژە و هێز و توانایییەکی زۆری سەربازی بۆ ڕووخانی ڕێژیمی ئێران کۆ کراوەتەوە.