کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان گیانبەختکردنی پێشمەرگەیەکی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند.
ئێوارەی یەکشەممە، ٢۶ی ڕێبەندانی ٢٧٢۵، ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕاگەیەندرێکی فەرمیدا بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی شەممە، ٢۵ی ڕێبەندان، پێشمەرگەیەکی ئەو حیزبە بە ناوی "سیروس خەزانی" و خەڵکی شای کامێران، لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتە بەر هێرشی چەکداریی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران و گیانی بەخت کردووە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان زانیاریی زیاتری لەسەر چۆنیەتیی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری ئێران و گیانبەختکردنی ئەو پێشمەرگەیەی بڵاو نەکردووەتەوە.