16 . خاکەلێوە . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

ئەمریکا و ئیسرائیل دەروازەی زۆربەی شارە مووشەکییەکانی ئێرانی خاپوور کردووە

ئەمریکا و ئیسرائیل دەروازەی زۆربەی شارە مووشەکییەکانی ئێرانی خاپوور کردووە
1 . خاکەلێوە . 2726

کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکا لە راپۆرتێکی تێروتەسەڵ-دا ئاشکرایکردووە، ئەمریکا و ئیسرائیل ئامانجی سەرەکیان خاپوورکردنی دەروازەی توونێل و شارە مووشەکییەکانی ئێران بووە، بۆ ئەوەی توانای مووشەکی ئەو وڵاتە لەناو ببەن.

بەپێی راپۆرتەکەی سی ئێن ئێن کە رۆژی هەینی ٢٩-ی رەشەمە بڵاوکراوەتەوە، کەڵک لە لێدوانی چەندین بەرپرسی ئاگادار و هاوکات وێنەی سەتەڵایت وەرگیراوە. توونێل و شارە مووشەکییەکانی ئێران لە ژێر توونێل و بەشی بەرچاویشیان لە ژێر شاخەکان جێگیر کراون، هەر بۆیە فڕوکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە بۆمبی تایبەت دەروازی ئەو تونێل و شوێنانەیان خاپوور کردووە، کە لەئێران بە شاری مووشەکی ناودێر کراون.

بەپێی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، لانیکەم ٧٧ لەسەدی ئەو تونێل و شوێنانەی موشەکیان تێدابووە، خاپوور کراون. هاوکات لانیکەم ١٥ لانچەری هەڵدانی موشەکیش لەو شوێنانە لەناو بردراون.

ئەنکیت پاندا، کارناسی ئاسایش لە دامەزراوەی کارنگی بۆ ئاسایشی نیودەوڵەتی بە راپۆرتەکەی سی ئێن ئێن-ی وتووە :"لەناوبردنی کۆی ئەو موشەکانە بۆ ئەمریکا ئیسرائیل کارێکی قورسە، هەربۆیە ئەوان بە خاپوورکردنی دەرەوازەی تونێلەکان بەشێوەیەکی دیکە مووشەکەکانیان بێ کاریگەر کردووە."

لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕ، هاویشتنی موشەک و درۆنی ئێران ٩٠ لەسەد کەمیکردووە، لەگەڵ ئەوەش بەشێک لە کارناسان پێیانوایە، ئێران هێشتاش توانای بە ئامانجگرتنی هەندێک ئامانجی ستراتیژی بە تایبەت لە گەرووی هۆرمۆز هەر ماوە.

بەپێی دوایین بەدواداچوونەکان، هێشتاش ئێران رێژەیەکی زۆر مووشەکی باڵستیکی هەیە، بەڵام لانچەر یان شوێنی ئەمن بۆ هاویشتنی موشەکی زۆر کەمە، لێدان لە لانچەرەکانی ئێران لە شەڕی ١٢ رۆژە دەستیپێکردووەو بەپێی راپۆرتەکەی سی ئێن ئێن ئێستا زۆر زیادیکردووەو توانای موشەکی ئێران لەو پەڕی لاوازی خۆیدایە.