9 . گوڵان . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

جەلال شریت ساڵێک و نیوە لە سلێمانی دەستگیر کراوە

جەلال شریت ساڵێک و نیوە لە سلێمانی دەستگیر کراوە
2 . گوڵان . 2726

هونەرمەندی میللی رۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی ساڵ و نیوێکە لە سلێمانی دەستبەسەر کراوەو تاکوو ئێستاش چارەنووسی دیارنیەو هۆکاری دەستبەسەرکرانەکەشی بۆ کەس ڕوون نەکراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، هونەرمەند جەلال ئەفزا ناسراو بە جەلال شڕیت ٢٤-١١-٢٠٢٤ لە شاڕی قەڵادزێی باشووری کوردستان دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

عەزیمە بایزیدی پوور هاوسەری هونەرمەند جەلال شڕیت بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، تاکوو ئێستا نازانن هۆکاری دەستبەسەر کردنی جەلال چیە. هاوکات ئاشکراشیکرد لە زیندانی کانی گۆمە راگیراوەو لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی رابردوودا تەنیا یەکجار توانیویانە بیبینن. عەزیمە ئاشکراشیکرد:"لەو یەکجارەش کە سەردانیمان کرد، رێگە نەدرا بە باشی بیبینم و تەنیا بە دەنگی زانیم کە هاوسەرەکەمە."

جەلال شڕیت لەلایەن لەلایەن هێزێکی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کراوە، سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانیشی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بە بنەماڵەکەی نەدراوە. عەزیمە بایزیدیپوور هاوسەری ئەو هونەرمەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەرێگەی رۆژهەڵات نیوز داوای هاوکاری و ڕوونبوونەوەی چارەنووسی هاوسەرەکەی دەکات، دەشڵێ تاکوو ئێستا جەلال شریت نە پارێزەری هەبووە، نە دادگایی کراوەو هیچ کەس و لایەنێکیش خۆی لێ نەکردووەتە خاوەن.

جەلال شڕیت یەکێک لە هونەرمەندە میللییەکانی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستانەو بەهۆی چاڵاکی سیاسیی چەندین ساڵە خۆی و بنەماڵەکەی لە باشووری کورستان نیشتەجێ بوونە.