9 . گوڵان . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

لەجوانرۆ خەڵکی پەڵاماری بەکرێگیراوانی رژێم-یان دا

لەجوانرۆ خەڵکی پەڵاماری بەکرێگیراوانی رژێم-یان دا
8 . گوڵان . 2726

شەوی رابردوو هاووڵاتیانی شاری جوانرۆ بەسیج و پاسدارەکانیان ناو شاڕیان ڕاو ناون و بەتووندی پەڵاماریان داون.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە رۆژهەڵات نیوز، شەوی دووشەممە ٧ی بانەمەڕ شەرو پێکدادان لەنێوان خەڵک و بەسیج و ئەندامانی سوپا لە جوانرۆ روویداوە. شایەتحاڵێک بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، شەوانە دەستەی بەسیج و پاسدار بە نێو شاردا دەگەرێن و خەڵک بێزار دەکەن، شەوی رابردوو کچێکی جوانرۆیی نارەزایی دەڕبریوە، لەبەرامبەردا بەسیجی و سوپاییەکان هێرشیان کردووەتە سەر کچەکە و ویستوویانە بیگرن.

سەرچاوەکە بە رۆژهەڵات نیوز-ی راگەیاند، لەبەرامبەردا خەڵکی شاڕی جوانرۆ وەجواب هاتوون و پەڵاماری بەکرێ گیراوەکانی رژێمیان داوەو ڕاویان ناون.

نوێدەکرێتەوە...