11 . جۆزەردان . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

وردەکارییەکانی یەکەم دیداری رۆژهەڵات

وردەکارییەکانی یەکەم دیداری رۆژهەڵات
11 . جۆزەردان . 2726

یەکەم دیداری رۆژهەڵات لە ١٤ بۆ ١٧ی جۆزەردان (٤ بۆ ٧ ژووئەن) بەشێوەی ئانلاین لە یوتیوبی رۆژهەڵات نیوز بەرێوەدەچێت. لەو دیدارەدا کەسایەتییە سیاسییەکان، پسپۆران، ئاکادیمیسییەن و چاڵاکوانەکان باس لە رووداوەکانی ماوەی رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەنگاوەکانی ئێستا و دوورەدیمەنی داهاتوو دەکەن. پانێلەکان و کاتی بەرێوەچوونیان بەمشێوەیەیە کە لەخوارەوەدا بە ریزبەندی هاتووە:


پانێلی یەکەم - پێشکەشکار ژیوار رەسووڵی

شەوی پێنجشەممە - ٤ی ژووئەن

نوێنەری هاوپەیمانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان


پانێلی دووەم -  پێشکەشکار  ژیوار رەسووڵی 

شەوی پێنجشەممە - ٤ی ژووئەن

جەلیل ئازادی‌خواز: خەسارناسی سیاسەتی کوردی لە شۆرشی ژینا، شەڕی ١٢ رۆژە، دۆخی شەڕ و ئاگربەستی ئێستا

عیرفان رەهنموون- گرنگی قۆستنەوەی دەرفەت لە تێکچوونی هاوسەنگی هێز-دا

ژیار وەلیزادە - پێویستی پێداچوونەوە بە دارشتنەوەی پرسی کورد لە رۆژهەڵات


پانێلی سێیەم - پێشکەشکار: فاتیح خاڵندی

شەوی هەینی - ٥ی ژووئەن

د.شوکریا برادۆست - دەرفەت و لەمپەرەکانی بەردەم دیپلۆماسیکردن بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان

د. سەڵاح بایزیدی - دەرفەت و لەمپەرەکانی دیپلۆماسی رۆژهەڵات لە ئەمریکا

ئەفشین نەوبەخت - داهاتووی ئورمیە لەبەردەم وێککەوتنی کورد و ئازەرییەکان-دا


پانێلی چوارەم - سەیران مەنووچێهری

شەوی هەینی - ٥ی ژووئەن

کەژاڵ حاجی عەبباسی - ژن، نەتەوە، نیشتمان

ئارێز محەمەدی - بونیای نەتەوە لە سەدەی ٢١، تێپەراندنی عەقڵییەتی پاتریاکی لەپێناو پانۆرامایەکی یەکسان

ژینۆ بابامیری - کۆمەڵگەی مەدەنی و بەڕەنگاری مەدەنی وەکوو ئامرازی هێز

پانێلی پێنجەم - پێشکەشکار: پەروا دێهلەقی

شەوی شەممە - ٦ی ژووئەن

کاتژمێر ٢٠ بەکاتی ئورووپای ناوەندی - ٢١:٣٠ بەکاتی کرماشان

د. ئەردەشیر رەشیدی - داسپۆرا چۆن دەتوانێ لەدرووستکردنی داهاتووی رۆژهەڵات رۆڵی هەبێ؟

د. خالید خەیاتی -  رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرهەڵدانی گوتاری سەربەخۆییخوازی لە دیاسپۆرا: دابڕان لە شوناسی ئێرانیبوون و ڕەخنە لە حیزبەکان

رۆژە مامەند- ژیۆپۆلۆتیک: لە ئێرانشهەرەوە تا کوردستان - پێناسەکردنەوەو سنوورە ئاڵۆسکاوەکان


پانێلی شەشەم - پێشکەشکار: پەروا دێهلەقی

شەوی شەممە - ٦ ژووئەن

باخەکۆ مورادی - شەوانی ١٨ و ١٩ی بەفڕانبار لە رۆژهەڵات (کرماشان و ئیلام) چی ڕوویدا؟

پێژمان شەریعەتی - بەفڕانباری رۆژهەڵات - باشووری ڕۆژهەڵات لەنێوان کوردستانی‌بوون و ئێرانیبوون-دا


پانێلی حەوتەم - سەیران مەنووچێهری

شەوی یەکشەممە - ٧ی ژووئەن

د. ئەحمەد محەمەدپوور - کۆمەڵگەی مەدەنی وەکوو سەنتەری هێز بۆ بزاڤێکی ناسیۆنالیستی

مەریەم عەلیپوور: کۆمەڵگەی مەدەنی و بەرەنگاری مەدەنی

فەرشاد دوستی پوور - زیانەکانی خۆپێناسەکردنی کورد، لە کتێبخانەی ئێرانی-دا


پانێلی هەشتەم  - پێشکەشکار: مەسعود نەبەوی

شەوی یەکشەممە - ٧ی ژووئەن

کیومەرس فەتحی - سەرچاوە ژێرزەوی و سەرزەوییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

ئەفشین نەوبەخت - داهاتووی ئورمیە لەبەردەم وێککەوتنی کورد و ئازەرییەکان-دا

د. ئاران ئەمینی - ژیریی دەستکرد چۆن دەتوانێ کاریگەری لەسەر بزاڤی سیاسی و کۆمەڵایەتیی رۆژهەڵاتی کوردستان هەبێ



بۆ ئەوەی بتوانن دیدارەکە بە راستەوخۆ ببینن، سابسکرایبی یوتیوبی رۆژهەڵات نیوز بکەن: