25 . پووشپەڕ . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

واڵ ستریت ژورناڵ کۆبوونەوە تایبەتەکەی ترامپ سەبارەت بە ئێرانی بڵاوکردەوە

واڵ ستریت ژورناڵ کۆبوونەوە تایبەتەکەی ترامپ سەبارەت بە ئێرانی بڵاوکردەوە
25 . پووشپەڕ . 2726

واڵ ستریت ژورناڵ لەسەر زاری چەند سەرچاوەی ئەمریکایی رایگەیاند، دۆناڵد ترامپ دوایی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ راوێژکارە باڵاکانی، مەیلی بۆ بەردەوامبوون و تووندکردنی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئێرانی زیادیکردووە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە کە نەیانویستووە ناویان بهێندرێت، دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی داهاتووی ترامپ و راوێژکارەکانی بژاردەکان بەرامبەر ئێرای زیادیکردووە، لەکۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر زیادکردنی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئێران، ناردنی هێزی وشکانی بۆ داگیرکردنی دووڕگەی خارگ لە نزیک گەروی هۆرمز و بۆردوومانکردنی بنکەی ئەتۆمی لەکێوی کۆڵەنگ گزلا یان ناسراو بە پیکاکس، کراوە.

کێوە کۆڵەنگ گزلا شوێنی یەکێک لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لە نزیک نەتەنزە و دەگوترێ شوێنەکە زۆر قووڵ و پتەوە. بەوتەی راپۆرتەکەی واڵ ستریت ژورناڵ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەو بنکەیەو هاوکات چەندین وێستگەی وزەی ئێرانیش چاوەروانکراوە.

بەپێی راپۆرتەکەی واڵ ستریت ژورناڵ دۆناڵد ترامپ باسی ئەو بژاردانەی بۆ جی دی ڤەنس جێگری سەرۆککۆمار ، پیت هگێست وەزیری شەڕ، مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەو ژنراڵ دەن کین سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا کردووە. بەڵام بەپێی سەرچاوەیەک کە قسەی بۆ رۆژنامەکە کردووە، تاکوو ئێستا دۆناڵد ترامپ بڕیاری کۆتایی بۆ قۆناغەکانی دوایی شەڕەکە نەداوەو ئێستاش ترامپ لە کۆبوونەوە گشتی و تایبەتەکاندا نایشارێتەوە کە دەیهەوێ ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئێران بە شێوەی دیپلۆماتیک و بە گفتوگۆ چارەسەر بن.