17 . ڕەزبەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

تۆم كمیچ: كوردەكان دەبێ بەیەكەوە لۆبی بكەن و بەڕوونی داواكاری خۆیان باس بكەن

تۆم كمیچ:  كوردەكان دەبێ بەیەكەوە لۆبی بكەن و بەڕوونی داواكاری خۆیان باس بكەن
7 . ڕەزبەر . 2723


پەرلەمانتارێكی كانادا دەلێ كوردەكان دەتوانن كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر ناوچەو جیھان ھەبێت، بەرای ئەو جیاوازییەكی بنەڕەتی لەنێو كوردستان و شوێنەكانی دیكەی رۆژھەڵاتی ناوەراست ھەیە، لەگەڵ ئەوەش داوا لە حیزبە سیاسییەكان دەكات، بەیەكەوە لەدەرەوە لۆبی بكەن و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەدژی كۆماری ئیسلامی ئێران ھان بدەن.
دامەزراوەی میدیایی RNA چاوپێكەوتنێكی تایبەتی لەگەڵ تۆم كیمیچ پەرلەمانتاری پارتی موحافزەكاری كانادا ئەنجام داوە، ئەو پەرلەمانتارە یەكێك لە دژبەرە سەرسەختەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەو ھاوكات پشتیوانییەكی زۆریش لە دۆزی كورد لەھەرچوار پارچەی كوردستان دەكات. تۆم كمیچ شارەزایی و خوێندنەوەیەكی باشیشی لەسەر رۆژھەڵاتی كوردستان و پارتە سیاسییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان ھەیە.
ئەو پەرلەمانتارەی كانادا لە چاوپێكەوتنەكەدا كە تریفە سادقی لەگەڵی ئەنجامی داوە، دەلێ دەبێ كوردەكان لە دیاسپۆرا گوشار بۆ شارەوانییەكان، پەرلەمانتارەكان و ناوەندی بڕیار بھێنن، بۆ ئەوەی پشتیوانیان لێ بكەن و دژایەتی كردارەكی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش بكەن. تۆم كمیچ داوا لە كوردەكان دەكات گوشار بۆ شارەوانییەكانیان بھێنن، بۆ ئەوەی شارەكانی كوردستان بكرێنە دەستەخوشكی شارەكانی وڵاتە رۆژئاواییەكان، چوونكە تەنیا لە كوردستان داوای ئازادی راستەقینە دەكرێت و لەشارەكانی دیكەی ئێران سوپای پاسداران رۆڵگێری سەرەكییە.
تۆم كمیچ لەبەشێكی دیكە لە چاوپێكەوتنەكەدا داوا لە پارتە سیاسییەكانی ھەرچوار پارچەی كوردستان دەكات، بەیەكەوە لە ئەوروپا و كانادا و ئەمریكا لۆبی بكەن، چوونكە ئەگەر بەجیا ئەو كارە بكەن، ھەم داخوازییەكانیان جیاوازو لەیەك ناچن و ھەمیش قوورسایی و سەنگی پێویستیان نابێت.
كۆی چاوپێكەوتنەكە لە یوتیۆبی رۆژھەڵات نیوز دەتوانن ببینن. سوپاس بۆ ئەوەی سابسكرایبی دەكەن...