17 . ڕەزبەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

جەلیل ئازادیخواز: دابڕانێکی مەعریفی لەنێوان رێکخراوە سیاسییەکان و خەڵک درووستبووە

جەلیل ئازادیخواز: دابڕانێکی مەعریفی لەنێوان رێکخراوە سیاسییەکان و خەڵک درووستبووە
14 . خاکەلێوە . 2724

میوانی ئەمجارەی بەرنامەی بەڕاشکاوی رۆژهەڵات نیوز جەلیل ئازادیخواز نووسەرو چاودێری سیاسی بوو، تەوەری بەرنامەکە ئیمکانی سیاسی و پرسی سەربەخۆیی لەرۆژهەڵاتی کوردستان بوو. لەگەڵ شۆرشی ژینا و هاتنەئارای جموجۆلێکی سیاسی لەناو رێکخراوە سیاسییەکان و نوخبەی ئاکادیمی و سیاسییەکان پرسی باسکردن لە سەربەخۆیی یان هەنگاو هەڵێنان بەپێی ئیمکانی سیاسی هاتە ئاراوە. زۆربەی حزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەپێرەو پرۆگرام و پەسەندکراوی کۆنگرەکانیان باس لە فیدرالیزم بۆ داهاتووی ئێران و کوردستان دەکەن، ئەوان لەرووی گوتارییەوە پرسی سەربەخۆیی یان مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین رەت ناکەنەوە، بەڵام پاساوی ئەوە دەهێننەوە کە لایەنی سیاسی دەبێ بەپێی ئیمکانەکان هەنگاوەکانی رێکبخات، نەک ئاواتە مێژووییەکانی.

لەبەرامبەردا هەندێک لە نوخبەی ئاکادیمی و سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوە رەتدەکەنەوەو پێیانوایە کە لەئێستاوە دەبێ هاوتەریب لەگەڵ گوتاری سەربەخۆیی، نەخشە رێگەیەکی دیاریکراویش بۆ سەربەخۆیی دیاری بکرێت. یەکێک لەوان جەلیل ئازادیخوازە، ئەو ئەگەرچی ئەزموونی ئەندامبوون و تەنانەت ئەندامی رێبەری کۆمەڵە وەکوو رێکخراوەیەکی چەپی هەیە، بەڵام خۆی دەڵێ ماوەیەکی زۆرە گەیشتووەتە ئەو باوەرە کە تەنیا لەرێگەی هەڵگرتنی گوتار و کرداری سەربەخۆیی دەتوانین بە ئەنجامێکی دڵخواز بگات. ئەو پێیوایە شەقامی کوردستانیش هەر ئەوەی دەوێت و ئێستا هەر ئەوەش وایکردووە کە بۆشاییەکی مەعریفی زۆر لەنێوان رێکخراوە سیاسییەکان و جەماوەری کوردستان درووستبووەو وا بە ئاسانیش پڕ نابێتەوە.

جەلیل ئازادیخواز لە بەرنامەی بە ڕاشکاوی رۆژهەڵات نیوز، وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری پەیوەندیدار بە ئیمکانی سیاسی و پرسی سەربەخۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هاوکات دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان و رێکخراوە سیاسیی و نوخبەکانی لە یەک ساڵ و نیوی رابردوو دەداتەوە.

کۆی چاوپێکەوتنەکە دەتوانن لە لینکی خوارێ، لە یوتیوبی رۆژهەڵات نیوزدا سەیر بکەن.