26 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

کرماشان و سنە بێکارترین و هەژارترین پارێزگان

کرماشان و سنە بێکارترین و هەژارترین پارێزگان
25 . پووشپەڕ . 2724

لە ٦ ساڵی رابردوودا هەردوو پارێزگای سنەو کرماشان زۆرترین رێژەی بێکاریان لە ئاستی ئێراندا هەبووە.


بەپێی لێکۆلینەوەکانی ناوەندێک بە ناوی "پایگاە دادەهای باز" و ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران لە ٦ ساڵی رابردوودا کرماشان و سنە زۆرترین رێژەی بێکاریان هەبووە. 


راپۆرتەکەی ئەو دوو ناوەندە باس لە ساڵەکانی نێوان ١٣٩٧ هەتا ١٤٠٢ دەکات، لەکاتێکدا لەدوو ساڵی رابردووشدا ئەو دوو پارێزگایە هەر لە رێژەی بێکاری و هەژاری لە ٥ پارێزگای یەکەمەی ئێرانن کە زۆرترین رێژەی بێکاری و هەژاریان هەیە.


بەپێی راپۆرتەکە جگە لە پارێزگاکانی کرماشان و سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ پارێزگای سیستان و بەلوچستان، خوزستان و چوارمەحاڵ و بەختیاریش زۆرترین رێژەی بێکاریان لە ئاستی ئێراندا هەیە.