26 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا

دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا
26 . پووشپەڕ . 2724

راگەیاندنەکانی ئەمریکا ئاشکرایانکردووە کە بەرپرسانی ئەمنی ئەمریکا لە چەند هەفتەی رابردوودا هەندێک زانیاری هەواڵگریان پێگەیشتبوو کە ئێران دەیەوێ دۆناڵد ترەمپ تیرۆر بکات. 


رۆژی سێشەممە دیارترین میدیاکانی ئەمریکا، وەکوو کەناڵی سی ئێن ئێن، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز و هەواڵدەری ئاسۆشیتدپرێس لەراپۆرتی جیا جیادا باسیان لەو هەواڵە کردووەو سەرجەمیان لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویانکردووەتەوە کە لە چەند هەفتەی رابردوودا بەرپرسانی ئەمنی ئاگادارکراونەتەوە کە ئێران دەیەوێ لە ناو خاکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ تیرۆر بکات.


ئەگەرچی تاکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک لەبەردەستدا نیە کە دەری بخات، هەوڵی تۆماس مەتیو کروکس بۆ تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ پەیوەندی بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بووە، بەڵام بەپێی راپۆرتەکەی سی ئێن ئێن هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی بە ناوەندە ئەمنییەکانی ئەمریکا گەیشتبوون، رێکارە ئەمنییەکان لە کەمپەینەکانی هەڵبژاردنی کۆمارییەکان بەرزکرابوویەوە.


رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزیش لە راپۆرتێکی جیادا ئاماژەی بەوەداوە کە پێشتر کەمپەینەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ ئاگادار کراونەتەوە، کە ئێران دەیەوێ دۆناڵد ترەمپ تیرۆر بکات. هەر لەسەر ئەو بنەمایە پۆلیسی نهێنی ئەمریکا کەمپەینی دۆناڵد ترەمپی ئاگادار کردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەش‌ ناوەندە ئەمنیی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بەر لە رۆژی شەممەش رێکاری تایبەتیان بۆ پاراستنی کەمپەینەکانی کۆمارییەکان گرتبووەبەر، هەمووی ئەوانەش‌ لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانە بووە کە چەند هەفتە پێشتر بە ناوەندە ئەمنییەکانی ئەمریکا درابوو، کە ئێران دەیەوێ دۆناڵد ترەمپ تیرۆر بکات.