26 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

وال ستریت ژورنال: ئێران بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم، لەدۆخێکی باشتر دایە

وال ستریت ژورنال: ئێران بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم، لەدۆخێکی باشتر دایە
20 . گەلاوێژ . 2724

سەرچاوە: وال ستریت ژورنال

وەرگێران: رۆژهەڵات نیوز


رۆژنامەی وال ستریت ژورنالی ئەمریکا لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە ئەگەر ئێران بیەوێت دەستی بە چەکی ئەتۆم رابگات، ئێستا لەدۆخێکی زۆر گونجاو دایە، چوونکە لەناوخۆی ئێرانیش بەئاشکرا ئەو دەنگە دەبیسترێت کەداوا دەکات، ئێران بەرەو درووستکردنی چەکی ئەتۆم بڕوات.

وال ستریت ژورنال رۆژی هەینی لە راپۆرتێکدا باسی لەو دەنگۆ و هەوڵانە کرد کە باس لەوە دەکەن، ئێران دەیەوێ بەرەو دروستکردنی چەکی ئەتۆم بروات. بەپێی راپۆرتەکە سیخورە ئەمریکاییەکان لەسەر ئەو باوەرەن کە ئێران بەهۆی توێژینەوەکانی، لەدۆخێکی گونجاودایە بۆ ئەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی بەرەو دروستکردنی چەک ئاراستە بکات.

لە راپۆرتەکەی وال ستریت ژورنالدا هاتووە، کە ئاوریل هاینس بەرێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا بۆ کۆنگرەی ئەو وڵاتە لە مانگی رابردوودا هۆشداری ئەوەی داوە کە ئەگەر ئێران بیهەوێ دەستی بە چەکی ئەتۆم رابگات، ئێستا لەهەموو کات لە دۆخێکی باشتر دایەو دەتوانێ‌ لەکاتێکی کەمدا ئەو کارە بکات. 

بەپێی راپۆرتەکە ئەو بۆچوونەی ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا کە ئێران لە چالاکی و توێژینەوە ئەتۆمییەکانی، نایەوێ بەرەو دروستکردنی چەک بروات، هەڵەیەو بەشێکی زۆر لە ئەمریکاییەکانیش چیتر لەسەر ئەو بنەمایە سەیری چالاکییەکانی تاران ناکەن.

لەگەڵ ئەوەش، بەرپرسێکی ئەمریکا بە وال ستریت ژورنالی گوتووە، تاکوو ئێستاش دامودەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەو باورە نین، کە تاران بیەوێ بۆمبی ئەتۆم تاقی بکاتەوە، بەڵام ئەگەر بیەوێ بۆمبەکە بتەقێنێت، رێگەکەی لەهەموو کات هەمووارترە. ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە بەبێ ئەوەی زانیاری نوێ لەسەر چاڵاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران باس بکات، رایگەیاندووە کە لەسەر ئەو باورە نین کە تاران لەگەیشتن بەچەکی ئەتۆم بەو رادەیە نزیک بووبێتەوە، کە گەرانەوەی نەبێت. لەگەڵ ئەوەش‌ ئەو بەرپرسەش نایشارێتەوە کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران پێشوەچوونی زۆری بەخۆیەوە دیتووە.

راپۆرتەکەی وال ستریت ژورنال پێی وایە کە لە یەک ساڵی رابردوودا لێدوان و هەڵوێستی ئاشکرای بەرپرسانی ئێران بەشێوەیەک بووە، کە چیتر باسکردن لە دروستکردنی چەکی ئەتۆم هێڵی سوور نیەو ئێستا بە ئاشکرا لە سەر زاری بەرپرسان و لەناو راگەیاندنەکان ئەو باسە دەکرێت، ئەوەش‌ قوبحی باسەکەی شکاندووە. لەگەڵ ئەوەش‌ ئێران بڕیاری دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دابێت یان نا، بەڵام لەکۆتاییدا ئەو پرسە وەکوو کارتێکی گووشار لە دانوستاندنەکان بەکاردەهێنێت.

وال ستریت ژورنال لەدرێژەی راپۆرتەکەیدا دەگەرێتەوە بۆ لێدوانی مانگی رابردووی ئانتۆنی بڵینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەو باسی لەوە کردبوو کە ئێران توانای ئەوەی هەیە کە لەماوەی یەک یان دوو هەفتەدا بۆمبێکی ئەتۆم دروست بکات، ئەویش باسی لەوە کردبوو کە تاکوو ئێستا تاران بەرەو مۆنتاژکردنی چەکێکی ئەتۆم نەچووە. لەگەڵ ئەوەش‌ بڵینکن ئەوکاتیش دووپاتیکردبووەوە کە وڵاتەکەی رێگە نادات ئیران دەستی بە چەکی ئەتۆم رابگات.

دوای ئەوەی ئەمریکای سەردەمی دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ هاتەدەر، ئێران رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەرادەیەک بەرزکردووەتەوە کە گەیشتووەتە ئەو هێڵەی کە بتوانێ چەکەکە دروستبکات. هەربۆیە وڵاتانی رۆژئاوایی بەردەوام دووپاتیانکردووەتەوە کە ئەو جۆرە چاڵاکییە ئەتۆمیانەی ئێران، هیچ پاساوێکی ئاشتیخوازانەی نیە.

بەپێی راپۆرتەکە ئەگەر هەست بە هەڕەشەی راستەقینە لەلایەن ئیسرائیل بکات، پرۆژە ئەتۆمییەکانی بە ئاراستەی دروستکردنی چەک دەگۆرێت، ئەوەش‌ ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و وڵاتانی رۆژئاوایی نیگەران کردووە. چوونکە پێشتریش کەماڵ خەرازی بەرپرسی ئەنجوومەنی ستراتیژی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و راوێژکاری رێبەری ئێران بە کەنالی ئەلجەزیرەی گوتبوو، ئێران توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەیەو ئەگەر هەبوونی بکەوێتە مەترسییەوە بەرەو دروستکردنی هەنگاو دەنێت.