وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن رایگەیاند بۆ پاراستنی هێزەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و پاراستنی ئیسرائیل چەندین فرۆکەی شەڕکەرو کەشتی سەربازی دژە مووشەکی باڵستیک رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکات. پاتریک رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد کە بە فەرمانی لۆید ئەستۆن وەزیری بەرگری ژمارەیەک فرۆکەی بی ٥٢، کەشتییەکی دژە مووشەکی باڵستیک و ژمارەیەک فرۆکە بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی رەوانەی ناوچە دەکات. لە راگەیاندراوەکەی پێنتاگۆن دا هاتووە، ئەگەر ئێران و هاوبەش و گروپە چەکدارە پرۆکسییەکانی هەوڵی ئەوە بدەن کە پێگەو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بکەنە ئامانج، ئەوان بە تووندترین شێوە وەڵام دەدەنەوە.