13 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

کەڕ و فیل چۆن چوونە ناو سیاسەتی ئەمریکا

کەڕ و فیل چۆن چوونە ناو سیاسەتی ئەمریکا
12 . خەزەڵوەر . 2724


لەو رۆژانەدا کە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمریکا گەرمە، زۆر جاران لەتەنیشت دۆناڵد ترەمپ هێمای فیڵ و لە تەنیشت کامڵا هەریسیش هێمای کەر دەبینین.
راستییەکەی ئەوەیە کە هێمای کۆمارییەکان فیڵ و هێمای دیموکراتەکانیش کەرە.
بەڵام کەر و فیل چۆن چوونە ناو هەڵبژاردنی ئەمریکا…
ساڵی ١٨٢٨ دژبەرەکانی ئاندرۆ جەکسۆن ناوی کەریان لێنا، جەکسۆن خۆی بۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا کاندید کردبوو، دواتریش حیزبی دیموکراتی دامەزراند. ئەگەرچی دژبەرەکانی بەناو هێنانی وەکوو کەڕ دەیانەویست تووڕەیی بکەن، بەڵام ئاندرۆ جەکسۆن شتەکەی وەرسووراند و کەوتە مەدح و سەنای کەر. ئەو کەری وەکوو ئاژەلێکی بەهێز و ئیشکەرو و دانبەخۆداگر ناوبرد و تەنانەت وای لێهات وێنەی کەری لە کەمپەینەکانی خۆی بەکارهێنا.
بەڵام فیل وەکوو هێمای کۆمارییەکان نزیکەی ٥٠ ساڵ دواتر هاتە نێو سیاسەتی ئەمریکا. چیرۆکی فیلەکە لەو کاریکاتۆرە لەساڵی ١٨٧٤ دەستی پێکرد. کەرەکەی دیموکراتەکان لەپێستی شێردا خەریکە هەموو ئاژەڵەکان دەترسێنێت، بەڵام ئەویش خۆی لە فیلێکی ساویلکە دەترسێت.
ئەو کاریکاتۆرە لەلایەن تۆماس نێست باوکی کاریکاتۆری سیاسی ئەمریکا کێشرابوویەوە. تۆماس هۆکاری سەرەکی لەدایکبوونی فیلی کۆمارییەکان و چەسپاندنی کەری دیموکراتەکان بوو. نێست لایەنگری سەرسەختی حیزبەکەی ئابراهام لینکۆڵن بوو. دواتر چەندنی کاریکاتۆری کێشایەوە کە ناکۆکییەکانی کەڕ و فیلی وەکوو هێمای دیموکرات و کۆمارییەکان نیشان دەدا.
لەو کاتەوە تاکوو ئێستاش دیموکراتەکانی ئەمریکا بە رەنگی کەر و رەنگی شین و کۆمارییەکانیش بە فیل و رەنگی سوور دەناسنەوە.




بابەتەکانی هاوپۆل