13 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

٤٨ کاتژمێری ماوەو ترەمپ و هەریس شان بەشانن

٤٨ کاتژمێری ماوەو ترەمپ و هەریس شان بەشانن
13 . خەزەڵوەر . 2724

کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر ماوە کە چارەنووسی سەرۆککۆماری داهاتوو ئەمریکا دیاری بکرێت، تاکوو ئەمرۆ یەکشەممە ٧٥ ملیۆن کەس دەنگی پێشوەختەی خۆیان خستووەتە سندووقەکانی دەنگدان، بەو پێیە تاکوو ئێستا کێبەرکێی نێوانیان زۆر نزیکە، هەتا رادەیەکی زۆر کامڵا هەریس و دۆناڵد ترەمپ لە زۆربەی ویلایەتەکان دەنگەکانیان وەکوو یەکە. نزیکبوونی دەنگەکانی ئەو دوو کاندیدە بەشێوەیەکە کە تاکوو ئێستا هیچ کات لە هەڵبژاردنەکانی دیکە نەدیتراوە.

ناوەندی راپرسی (RealClearPolitics) ئاشکرایکردووە کە جیاوازی دەنگی نێوان کامڵا هەریس و دۆناڵد ترەمپ لە حەوت ویلایەتی یەکلاکەرەوەو خۆڵەمێشی کەمتر لە سێ لەسەدە.باکوور و رۆژهەڵاتی ئەمریکا داناوە، هەر ئەمرۆ سەردانی میشیگان دەکات و لەسەر رێگەکەشی سەردانی دیترۆیت و پۆنتیاک دەکات.

لەبەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ رۆژی یەکشەممەی خۆی بە سەردانی ویلایەتی پێنستیلڤانیا دەست پێدەکات، دواتر سەردانی کارۆڵینای باکوور و جۆرجیا دەکات، وادیارە پێشوەختە ترەمپ کار لەسەر ویلایەتە خۆلەمێشییەکان و بەتایبەت پێنسیڵڤانیا دەکات کە خاوەن ١٩ دەنگی ئەلیکتراڵە.

ویلایەتێکی گرنگی دیکە، میشیگانە. ترەمپ ساڵی ٢٠١٦ توانیبووی ئەو ویلایەتە لەدەستی دیموکراتەکان دەربهێنێت، بەڵام لە ٢٠٢٠ جۆبایدن توانی جارێکیتر میشیگان بۆ دیموکراتەکان بگەرێنێتەوە، ئێستا هەردوولا بێ هیوانەبوونە کە دەنگە هەڵبژێرەکانی ئەو ویلایەتە بەدەست بهێنن. کامڵا هەریس لەبەردەم کێشەیەکی گەورەدایە، چوونکە ٢٠٠ هەزار بەرەگەز عەرەبی میشیگان سەبارەت بە شەڕی غەزە رەخنەی زۆریان لە جۆبایدن هەبووە.

دیموکراتەکان لەبەردەم کێشەیەکی دیکەش دان، ئەو حیزبە وەکوو جاران پشتیوانی تەواوی رەش پێستەکانیان نەماوە، راوێژکارەکانی هەریس پێیانوایە کە هێشتا نەیانتوانی سەرنجی زۆربەی پیاوە رەشپێستەکان بۆ کەمپینی دیموکراتەکان رابکێشن.


بابەتەکانی هاوپۆل