20 . سەرماوەز . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

پژاک: هەڤاڵێکمان بەناوی مەولان رۆستەمی لەلایەن ئێران شەهید کرا

پژاک: هەڤاڵێکمان بەناوی مەولان رۆستەمی لەلایەن ئێران شەهید کرا
13 . خەزەڵوەر . 2724


ئەمرۆ یەکشەممە ١٣ی خەزەڵوەر پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک رایگەیاند:”لە ڕۆژی ٧ خەزەڵوەری ١٤٠٣ بەرامبەر بە ٢٨ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لەسەر رێگای پیرانشار – مەهاباد هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعات بەهاوكاری سوپای پاسداران و بەكرێگیراوانی هەرێمەكە هەڤاڵمان “مەولان رۆستەمی” ناسراو بە هەڤاڵ “شۆڕش قەڵات”یان بەشێوەیەكی نامەردانە داویانە بەر دەسترێژی گوللە و شەهیدیان کردووە و پاشان بۆ شاردنەوەی كردەوە نامرۆییەکەیان سناریۆیەكیان داتاشیوە كە گۆایە هێزەكانیان گروپێك کە لەسنورەكانی هەرێمی كوردستانی عێراقەوە دزەیان كردوەتە ئێرانەوە بێ كاریگەر كردوە.»

🔹 ناسنامەی شەهید:
ناسناو: شۆرش قەڵات
ناو و پاشناو: مەولان ڕۆستەمی
ناوی دایک: زەهرا
ناوی باوک: حۆسێن
لەدایکبوون: ۱۹۷۹ گوندی سیسەری سەردەشت
پەیوەستبوون بە ڕێزەکانی شۆرش: ۲۰۱۵
شەهادەت: ۷ی خەزەڵوەی ۱۴۰۳ - ۲۸ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤

پێشتر ماڵپەری تەسنیمی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندبوو کە ئەندامێکی حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستانیان شەهید کردووەو دوو کەسیشیان دەستبەسەر کردووە.